Smiley face
Smiley face
Smiley face

دەستەی مافی مرۆڤ لەسەر گیان لەدەستدانی توشبووەکەی تالاسیما پەیامێکی بڵاوکردەوە

2017-11-20 15:42:34



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەسەر گیان لەدەستدانی منداڵێکی تووشبوو بە تالاسیما هاتە دەنگ و ڕایگەیاند: ئه‌رکی حکومه‌ت و لایه‌نە په‌یوه‌ندیدارەکانە،‌ که‌ هه‌موو پێداویستی و چاودێرێکیان بۆ دابین بکات و‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نابێت هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی باجی ململانێ و کێشه‌ سیاسیه‌کان بده‌ن.

 

ئەمڕۆ، ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌گیان له‌ده‌ستدانی منداڵێکی تووشبوو بە تالاسیما به‌هۆی نه‌مانی ده‌رمانی پێویسته‌وه لە ساری هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە‌.

 

لە پەیامەکەی ئەو دەستەیەدا هاتووە:"به‌داخه‌وه‌ین هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی منداڵێکی نه‌خۆشی تالاسیمامان پێگه‌یشت، که‌ به‌هۆی نه‌بوونی ده‌رمانی پێویست گیانی سپارد، دابینکردنی ته‌ندروستی و ده‌رمان و ژیانێکی شایسته‌ له‌مافه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌کانی هه‌موو مرۆڤه‌کانه‌، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی که‌ دووچاری نه‌خۆشیی بوونه‌ته‌وه ‌و پێویستیان به‌چاودێرییکردنه‌".

 

ئەوەش هاتووە:"ئه‌رکی حکومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارەکانە،‌ که‌ هه‌موو پێداویستی و چاودێرێکیان بۆ دابین بکات و نابیت‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نابێت هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی باجی ململانێ و کێشه‌ سیاسیه‌کان بده‌ن و هه‌ر سزادانێکی گشتی و گه‌مارۆ خستنه‌ سه‌ر هاوڵاتیان ئه‌نجامدانی تاوانه‌ به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان".

 

هەر لە پەیامەکەدا هاتووە:"به‌داخه‌وه‌ین بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌ ئێستادا له‌عێراق و هه‌رێمی کوردستان هاتۆته‌ پێش و گه‌یشتۆته‌ ئاستی ئه‌وه‌ی حکومه‌تی ناوه‌ند به‌و شێوه‌ سزای هاوڵاتیانی هه‌رێم ده‌دات دوور له‌هه‌موو بنه‌مایه‌کی مرۆیی و یاسایی و ده‌ستووریی تا ئاستی ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت گیانی هاوڵاتیانی نه‌خۆش بکه‌وێته‌ مه‌ترسی به‌هۆی گه‌مارۆی نه‌ناردنی ده‌رمان و پێدوایستی ته‌ندروستی و قه‌ده‌غه‌ کردنی گه‌شتی فڕۆکه‌وانی و به‌و هۆیه‌وه‌ش منداڵیکی توشبووی نه‌خۆشی تالاسیما به‌هۆی نه‌بوونی ده‌رمانی پێویست گیان له‌ده‌ست بدات".

 

لە کۆتایی پەیامەکەدا هاتووە:"ئێمه‌ له‌ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ په‌یامی خۆمان ئاڕاسته‌ی حکومه‌تی ناوه‌ند و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی و ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی کردووه، که‌ ڕێگریی له‌و پێشێلکاریانه‌‌  بکه‌ن و بەهۆی به‌شێک له‌کێشه‌ سیاسییه‌کان و چیتر هاوڵاتی نه‌بێته‌ قوربانی و پاڕێزگاری له‌مافی نه‌خۆش بکرێت".

 

جێگای باسە، لە شارى هەولێر، لە ١٨ی ئەم مانگە منداڵێکى توشبوو بە نەخۆشى تالاسیما گیانى لەدەستدا، بەهۆی ئەوەی ماوەى ٣ مانگە دەرمانى تایبەت بە چارەسەرکردنى نەخۆشییەکەی وەرنەگرتبوو، لەبەر نەبوونی دەرمان لە نەخۆشخانەکاندا.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin