Smiley face
Smiley face
Smiley face

تەڤگەری ئازادیی ھاوکاریی بۆ ڕۆژھەڵات کۆدەکاتەوە

2017-11-20 15:29:44



ڕۆژنیوز - دانا عومەر

 

بە دروشمی 'بە کۆکردنەوەی ھاوکاری سنورە دەستکردەکان تێکدەشکێنین'، تەڤگەری ئازادی کەمپەینێکی بۆ کۆکردنەوەی ھاوکاری ماددی بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ڕاگەیاند.

 

کاتژمێر سێی ٠٣:٠٠ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، لە بەردەم بارەگاکەیان لە شاری سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا کەمپەینێکی بو کۆکردنەوەی ھاوکاری ماددی بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ڕاگەیاند.

 

بێستون ئیسماعیل، ڕاگەیەندراوی کەمپەینەکەی خوێندەوە کە تێیدا هاتبوو:"داوا لە جەماوەری باشووری کوردستان دەکەین ھاوکارییەکانیان لەڕووی مادیەوە پێشکەشی خەڵکی کارەسەتباری کرماشان و قەسری شیرین و سەرپێڵی زەھاو بکەن، لەپێناو پاراستنیان لە ساردو سەرمای زستان".

 

 

دەربارەی شوێنی کۆکردنەوەی هاوکارییەکان، لە ڕاگەیاندراوەکەی تەڤگەری ئازادیدا ھاتبوو:"ھاوکارییەکان لە بارەگای سلێمانی تەڤگەری ئازادی و فامیلی مۆڵ و سیتی سەنتەر، لە شاری سلێمانی وەردەگرن".

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin