Smiley face
Smiley face
Smiley face

عەبادی پێشوازیی لە بڕیارەکەی دادگا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕیفراندۆم دەکات

2017-11-20 15:22:28



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێشوازیی لە بڕیارەکەی دادگای فیدارڵیی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕیفراندۆمەکەی باشوری کوردستان دەکات.

 

کەمێک پێش ئێستا، نووسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای فیداراڵیی بۆ هەڵوەشاندەوەی ڕیفراندۆمەکەی ٢٥ی ئەیلولی باشوری کوردستان بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: پێشوازیی لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی دەکەین، کە وتی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان نادەستووریە و ئەنجاماکەی هەڵوەشاندەوە.

 

عەبادی لە ڕاگەیەندراوەکەدا، داوایکرد، کە ڕێز لە دەستوری عێراق بگیرێت و لەژێر چەتری دەستوردا بۆ چارەسەری هەموو کێشەکان کاربکرێت.

 

 

ش.ف

 

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin