Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە گوندی بۆریکی شەنگال خولێکی فێربوونی ساز کرایەوە

2017-11-20 15:14:46



ڕۆژنیوز - نەدیمە شەنگالی

 

لە گوندی بۆریکی سەربە شارەدێی سنۆنی شەنگال، خولێکی پەروەردەی هونەر و کلتور کرایەوە.

 

لە گوندی بۆریک بە ئامادەبوونی ١٥ گەنج خولێکی پەروەردەی هونەرو کەلتور کراوەتەوە، کە تێیدا فێرخوازان وانەی فێربوونی ژەنینی ساز دەخوێنن.

 

گەنجێک بەناوی قەحتان میرزە، سەبارەت بە کردنەوەی ئەو خولە بۆ ڕۆژنیوز، وتی: من پێشتریش سازم دەژەند، بەڵام پاش بەشداربوونم لەم خولەدا زیاتر پێشکەوتووم، دەستخۆسی مامۆستاکەمان دەکەم".

 

گەنجێکی دیکەش بەناوی ئەحمەد شەنگالی وتی: بەشداربوونم لەم خولە پەروەردەیدا زۆر باش بوو بۆم، لەم خولەدا خۆمان پێش دەخەین، بانگەوازیی هەموو گەنجانی ئێزدی دەکەم، کە پشتگیریی کلتوری خۆیان بکەن.

 

هەروەها مامۆستا ئەحمەد بەرەکات-یش، وتی: بۆ فێرکردنی خوێندکارەکان ئەم خولەمان کردووەتەوە، هیوامان ئەوەیە کە بەشداربووان باش پێش بکەون لە ئەنجامی خولەکەدا.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin