Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەوڵەکانی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک جارێکی دیکە شکستیان هێنا

2017-11-20 13:44:19



رۆژنیوز - بەغدا

 

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد کە هەوڵەکانی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە پەرلەمانی عێراق شکستی هێنا.

 

ئارام شێخ محەمەد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند کە هەوڵەکانی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کە بە ئیمزای ١٥٠ پەرلەمانتاری عەرەب و تورکمانی عێراق پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کرابوو، شکستی هێنا.

 

ئارام شێخ محەمەد ڕایگەیاند: پێشتر چەند داواکارییەک پێشکەش کرابوو بۆ دەنگدان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش-ی هەڵوەشاوە، لەبارەی کەرکوک، بەڵام تا ئەمڕۆ نەخراونەتەڕوو، داوای پێدانی هەلێک و بوارێک دەکەین بۆ نوێنەرانی پارێزگای کەرکوک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی پارێزگا و پەیوەندیان لەگەڵ دروست بکرێت، هەربۆیە داوامان کرد کە خستنەڕووی بابەتەکە دوابخرێت تا گەیشتن بە لێکتێگەیشتن و چارەسەری گونجاو بۆ هەموو گیروگرفتەکان، داواش دەکەن کە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەشداری بکات لە چارەسەرکردنی گرفتەکان و هێورکردنەوەی دۆخی نێوان هەموو پێکهاتەکان.

 

پێشتریش هه‌وڵدرا بابه‌تی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن بخرێته‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ئارام شێخ محه‌مه‌د ڤیتۆی‌ به‌كارهێناو بابه‌ته‌كه‌ی‌ شكست پێهێنا، ئه‌مڕۆش به‌هه‌مان شێوه‌ دوای‌ به‌شداریكردنی له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌، جارێكی تر خستنه‌ به‌رنامه‌ی‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای‌ كه‌ركوك شكستیهێنا.

 

چەند رۆژێک لەمەوبەر، هەرسێ نوێنەری تورکمان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بە پشتیوانی ١٥٠ پەرلەمانتاری تورکمان و عەرەب، داواکارییەکانیان گەیاندە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و داوایان کرد کە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هەڵبوەشێتەوە.

 

د.خ

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin