Smiley face
Smiley face
Smiley face

چلەمین ساڵیادی دامەزرانی پەکەکە لە نەمسا پیرۆزکرا

2017-11-20 12:57:42



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

چلەمین ساڵیادی دامەزرانی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، لە شاری لینزی نەمسا بە گێڕانی ئاهەنگێک پیرۆزکرا.

 

شەوی ڕابردوو لە شاری لینزی نەمسا، بە بەڕێوەبردنی مەراسیم و ئاهەنگێک چلەمین ساڵیادی دامەزرانی پەکەکە نپیرۆزکرا.

 

مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕێگای ئازادی دەستیپێکرد، پاشان لە بارەی بایەخی سیاسیی دامەزرانی پەکەکە و کاریگەرییەکەی لە سەر کوردستان قسەکرا.

 

هونەرمەندان خەمگین بیرهات، سارا و هۆزان کاوا، بە وتنی گۆرانی بەشدارییان لە ئاهەنگەکەداکرد.

 

مەراسیمەکە تا کاتژمێر ٠٩:٠٠ی شەو بەردەوام بوو، پاشان بە وتنەوەی دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی پەکەکە" کۆتایی پێهات.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin