Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕژێمی سوریا دەستی بەسەر شارۆچکەی ئەلبو کەمال-دا گرتەوە

2017-11-19 20:27:14



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

سوپای ڕژێمی سوریا، دوای شەڕێکی سەختی سێ ڕۆژە، دەستی بەسەر شارۆچکەی ئەلبو کەمال-دا گرتەوە.

 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی مەرسەد-ی سوری، ئەمڕۆ یەک شەممە، سوپای ڕژێمی سوریا بەهاوکاری حزبوڵای لوبنان و بزوتنەوەی نوجەبای عێراقی و سوپای پاراستنی شۆڕشی ئێران، بەتەواوی دەستی بەسەر شارۆچکەی ئەلبو کەمال-دا گرتووە.

 

هەر بەپێی ئاژانسەکە، ئەو چەتانەی داعشیش کە لە شارۆچکەی ئەلبو کەمال-دا مابوون، کشاونەتەوە.

 

هێزەکانی ڕژێمی سوریا، دوای سێ ڕۆژ شەڕی سەخت بەرامبەر چەتەکانی داعش و کوژران و برینداربوونی دەیان کەس لە هەردوو لا، توانییان باڵادەستی خۆیان بەسەر شارۆچکەکەدا بسەپێننەوە.

 

لە ڕۆژی ٢٥ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا، ڕوویان لە شارۆچکەی ئەلبو کەمال لە رۆژئاوای چەمی فورات و نزیک لە سنووری نێوان عێراق-سوریا کرد، لە ڕۆژی ٩ی نۆڤەمبەر-دا دەستیان بەسەر ئەو شارۆچکەیەدا گرتەوە، دواتر لە ڕۆژی ١١ی نۆڤەمبەر-دا، چەتەکانی داعش جارێکی دیکە چوونەوە شارۆچکەکە، ڕۆژی ١٦ی  نۆڤەمبەردا جارێکی دیکە چوونەوە ناو شارۆچکەکە و ئەمڕۆش بەتەواوی کۆنترۆڵیان کردەوە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin