Smiley face
Smiley face
Smiley face

ھەولێر، شارەوانی مێزی کاسبکارانی بازاڕی لەنگەی تێکدا

2017-11-19 14:59:31



ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

شارەوانی چواری ھەولێر سەرجەم مێزی کاسبکارانی بازاڕی لەنگەی تێکدا و  کاسبکارانیش ڕەخنەی توند لە حکومەتی ھەرێم دەگرن و ڕایدەگەیەنن، کە حکومەت لەبری چارەسەرکردنی ژیانی ھەژاران قەیرانیان بۆ دروست دەکات.

 

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شارەوانی چواری ھەولێر بەھەماھەنگی لەگەڵ ھێزەکانی پۆلیسی قائیمقامیەت و زێرەڤانی و پۆلیسی نەھێشتنی تاوان سەرجەم مێزی کاسبکارانی بازاڕی لەنگەی شاری ھەولێر-ی تێکدا، کە ژمارەیان  زیاتر لە (٢٠٠) مێز دەبێت.

 

کاوە مەحمود، یەکێک لە کاسبکارەکان کە پێشمەرگەشە بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: بەھۆی قەیران و کەم دەرامەتییەوە ئەو ڕۆژانەی لە بەرەکانی جەنگ نیم لەم بازاڕە کاسبی دەکەم و منداڵەکانی پێ دەژێنم، کەچی حکومەت بەمجۆرە چاکەکەم دەداتەوە.

 

مەعروف عەزیز، یەکێکی تر لە کاسبکارەکان بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: حکومەتی ھەرێم لەبری دابینکردنی بژێوی ژیانی خەڵکی ھەژار و کەم دەرامەت، قەیرانی زیاترمان بۆ دروست دەکات و ژیانمان ھەراسان دەکات.

 

لە بەرامبەریشدا، کاروان محەمەد،  بەڕێوەبەری شارەوانی چواری ھەولێر بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: ھۆکاری لادانی ئەم مێزانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کەرێگای ھاتووچۆکردنیان داخستووە و چەندین جاریش ئاگادارمان کردوونەتەوە، بەڵام گوێیان پێ نەداوە.

 

کاروان، وتیشی: ھۆکارێکی تر ئەوەیە، کە ھەندێک لە دوکاندارەکان بەردەم دوکانەکانیان بەم خاوەن مێزانە بەکرێ داوە و لەسەر ئەمەش لێپرسینەوەو سزای دوکاندارەکانمان داوە.

 

 

ش.ف

 

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin