Smiley face
Smiley face
Smiley face

گروپێکی دیکەی گەنجانی باشور بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوون

2017-11-19 13:47:37



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

دوای ڕاگەیاندنی هەڵمەتی (سەرهەڵدە)، گروپێکی دیکەی گەنجی باشوری کوردستان بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوون و داوا دەکەن، کە گەنجان بۆ لابردنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان بەشداری ڕیزی گەریلا ببن.

 

ژمارەیەک لە گەنجی باشوری کوردستان لەچوارچیوەی هەڵمەتی سەرهەڵدە، بۆ ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە)، بەشداریی ڕیزەکانی گەریلایان کرد و لە ڕێگەی گرتەیەکی ڤیدیۆییەوە کە بۆ ڕۆژنیوز-یان ناردووە، پەیام و ئامانجی خۆیان دەگەیەنن.

 

پازەند یارسانی، بەیاننامەی گەنجانی خوێندەوە و وتی: "وەک گەنجانی  باشوری کوردستان بەشداری ڕیزەکانی گەریلامان کردووە، لەبەر دۆخی هەستیاری وڵاتەکەمان و ئەو داگیرکاریانەی کە بە درێژایی مێژوو بە هەموو شێوازێک هێرش دەکەنە سەر هەموو شتە بەنرخەکانی ئەم وڵاتە".

 

هەروەها وتیشی: "گەلی کورد بەردەوام لە خۆڕاگریدا بووە و شەڕی ئەم هێرشانەی کردووە، ڕۆژ بەڕۆژ ئەم هێرشانە چڕوپڕتر دەبنەوە، خەبات و تێکۆشانیش لە گەشترین ساتەکانی مێژوودایە، بۆ گەیشتن بە ئاستی لوتکە لەم قۆناغەدا تەنها هێڵی پەکەکە و فکری ڕێبەر ئاپۆیە".

 

لە بەیاننامەکەشدا هاتووە:"دوژمنان هەموو هێزی خۆیان بۆ بەندکردنی ڕێبەر ئاپۆ و فکرەکەی بەکارهێناوە، ١٩ ساڵە بەردەوامی پێدەدەن و دەیانەوێت بە زەخت و فشار، ئیرادەی ملیۆنان مرۆڤ لە ڕێبەر ئاپۆدا تەسلیم بکەن، ئێمە وەکو گەنجانی کورد خاوەنداری لە ڕێبەرەکەمان دەکەین و پەرە بە خەباتمان دەدەین، چونکە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ گەیشتنە بە ئاواتی ئازادیخوازانەی سەرجەم تێکۆشەرانی ڕێگەی ئازادی، کە بە خوێنی خۆیان لەم ڕێگەیەدا تێکۆشانیان کرد".

 

ئاماژەش بەوە درابوو: لە باشوری کوردستانیش بەهۆی قەیران و ململانێ و سیاسەتی هەڵەی حزبەکانەوە و دەورانی شەڕی قارەمانانی پێشمەرگە لە ساڵانی ڕابردوو لەگەڵ چەتەکانی داعش، هیچ قازانجی بۆ گەلی کورد نەبوو بەڵکو بو بە زەرەر و زیان، بووە قازانج بۆ بنەماڵە و حزبەکان، لە چوار ساڵی ڕابردوو بە خۆڕاگریی بێوێنەی گەریلا و پێشمەرگە پارێزرا، بەڵام مەخابن بەهۆی سیاسەتی هەڵەی دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمە بووە هۆی شکانی شکۆ و هیوای ئەم گەلە، بەڵام هەرگیز کورد لەناو ناچێت و تێکۆشان بەرز دەکەنەوە.

 

لە کۆتایشدا داوا دەکەن لە گەنجان کە بەشداری ڕیزەکانی گەریلا ببن.

 

هەفتەی ڕابردووش ژمارەیەک لە گەنجانی باشوری کوردستان لەچوارچیوەی هەڵمەتی سەرهەڵدە، بۆ ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە)، بەشداریی ڕیزەکانی گەریلایان کرد و لە ڕێگەی گرتەیەکی ڤیدیۆییەوە پەیام و ئامانجی خۆیان گەیاندبوو.

بۆ بینینی هەواڵی هەفتەی ڕابردوو کلیکی ئێرە بکە

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin