Smiley face
Smiley face
Smiley face

"وەک پێویست هەوڵ بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان نەدراوە"

2017-11-19 09:46:53



ڕۆژنیوز - ڕێباز سه‌باح

 

ژنه‌چالاکوانێک ده‌ڵێت، کە تائێستا نه‌ ڕێکخراوه‌کان نه‌ ده‌سه‌ڵاته‌کانى یاسادانان و جێبه‌جێکردن، وه‌ک پێویست هه‌وڵیان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى توندوتیژى سه‌ر ژنان نه‌داوه‌ و به‌رپرسى ڕێکخراوێکیش، ده‌ڵێت: هۆکارى سه‌ره‌کى زیادبوونی توندوتیژیی ڕه‌نگدانه‌وه‌ى بارودۆخى ئابووریى و سیاسییه‌.

 

چالاکوانێک و بەرپرسی ڕێکخراوێک لە شاری کەرکوک هۆکارەکانی زیادبوونی توندوتیژیی دژ بە ژنان لە عێراق و باشوری کوردستان و چارەسەرییەکان بۆ ڕۆژنیوز دەخەنەڕوو.

 

شکۆفه‌ محەمەد، چالاکوانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و سەرپەرشتیاری پەروەردەیی خوێندگای خانەقا وتی:"له‌م ساڵانه‌ى دواییدا تادێت توندوتیژییه‌کانى سه‌ر ژنان  زیاترده‌بن، دەوترێت، کە ده‌ستدرێژیى له‌ خوێندنگاکان دا له‌ناو شوێنى کاردا له‌سه‌ر ژنان هه‌یه‌".

 

 

شکۆفه‌، ئاماژه‌ى به‌ ڕۆڵى ڕێکخراوه‌کان کرد و وتى: له‌ ڕۆژى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژیى دژ به ‌ژنان نزیک ده‌بینه‌وه‌، هیوادارم ڕێکخراوه‌کان ڕۆڵیان هه‌بێت، چونکه‌ تائێستا نه‌ ڕێکخراوه‌کان نه‌ ده‌سه‌ڵاته‌کانى یاسادانان  و جێبه‌جێکردن، وه‌ک پێویست هه‌وڵیان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى توندوتیژیى نه‌داوه‌.

 

شکۆفه‌، رێژه‌ى ژنانى له‌ ده‌سه‌ڵاتدا به‌ گرنگ زانى بۆ داکۆکیکردن له‌ مافه‌کانى ژنان و وتى:"له‌ پاش پرۆسه‌ى ئازادیى له‌ ساڵى٢٠٠٣ ئێمه‌ زۆر خۆشحاڵ بووین، که‌ کۆمه‌ڵێک ژن گه‌شتنه‌ ناوه‌نده‌کانى بڕیاردان له‌ ده‌سه‌ڵاته‌کانى ته‌شریعی و جێبه‌جێکاریى، به‌ڵام له‌ ویلایه‌تى دووه‌مى حکومه‌ته‌که‌ى مالیکى له‌ کۆى چوار ژنى وه‌زیر که‌مکرایه‌وه‌ بۆ یه‌ک ژن، هه‌رچى ڕێژه‌ى ژنانیشه‌ وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ر له‌ فه‌رمانگه‌ حکومییه‌کاندا که‌مبووه‌ته‌وه‌، له‌کاتێکدا بوونى ژنان له‌ پێگه‌ و ئاستى بڕیاردان کاریگه‌رى گرنگى هه‌یه‌ له‌سه‌ر  که‌مکردنه‌وه‌ى توندوتیژى".

 

هەروەها، سرود محەمەد، به‌رپرسى ئۆفیسى که‌رکوکى کۆمه‌ڵه‌ى هیوای عێراقى وتى:"ڕۆژبه‌ڕۆژ کێشه‌کانى ژنان زیاتر ده‌بن، ئێستا دیارده‌ى به‌ شودانى کچان به‌ منداڵى و فره‌ژنى زۆر زیادى کردووه‌، هه‌روه‌ها حاڵه‌تى خۆکوژی و جیابوونه‌وه‌ ڕۆژانه‌ له‌ زیادبووندایه".

 

 

سەبارەت بە هۆکاری زیادکردنی توندوتیژییەکان، سرود، وتی: هۆکارى سه‌ره‌کى ئه‌م گرفت و توندوتیژییانه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ى بارودۆخى ئابوورى و سیاسییه‌، کەتیایدا  ژن و منداڵ زه‌ره‌ر مه‌ندى یه‌که‌م ده‌بن.

 

به‌رپرسى ئۆفیسى که‌رکوکى کۆمه‌ڵه‌ى هیوای عێراقى، بۆ بنەبڕکردنی توندوتیژییەکان، بەپێویستی زانی"یاسا سه‌روه‌ربێت، هه‌مووچینه‌کان مافیان پارێزراوبێت و به‌جیاواز سه‌یرنه‌کرێن و دایک و باوک هۆشیاربکرێته‌وه‌ له‌ به‌شودانى کچان به‌منداڵى".

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin