Smiley face
Smiley face
Smiley face

سەرۆکایەتی کۆمار: نەناردنی دوو فەوجی لیوای سەرۆکایەتی بۆ خورماتوو لەدەست ئێمەدا نەبووە

2017-11-18 20:45:33



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

سەرۆکایەتی کۆمار ئاشکرای کرد کە ڕەتکردنەوەی ناردنی دوو فەوجی لیوای سەرۆکایەتی بۆ کەرکوک و دووزخورماتوو لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە نەبووە، ئاشکراشی دەکات کە بەهۆی ناڕازیبوونی پێکهاتەی تورکمانە لەسەر ئەو بابەتە.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان پێشنیاری ناردنی دوو فەوجی لیوای سەرۆکایەتی کۆمار بۆ ڕەوانەکردنیان بۆ پارێزگای کەرکوک و قەزای دووزخورماتوو، ڕەتکردەوە.

 

لە بەشێکی بەیاننامەکەدا هاتووە: بڕیاری ڕەتکردنەوەی ناردنی ئەو دوو فەوجەی سەرۆکایەتی کۆمار لەلایەن فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆمارەوە دەرنەچووە، بەڵکو لەلایەن حەیدەر عەبادییەوە بووە، ئەویش لەبەر ناڕازیبوونی پێکهاتەی تورکمانەوە.

 

لەبەشێکی دیکەشدا ئاماژە بەوە کراوە کە: سەرۆک کۆمار لە پەیوەندیدایە لەگەڵ لێپرسراوانی پارێزگای کەرکوک بۆ تێپەڕاندنی دۆخی ئێستا لەپێناو ناردنی ئەو دوو فەوجە.

 

د.خ

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin