Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە باڵەكایەتیش دەست بە کۆکردنەوەی هاوکاری دارایی کرا بۆ زیانلێکەواتووانی بوومەلەرزە

2017-11-18 18:35:29



ڕۆژنیوز- زۆسك باڵەك

 

لە دەڤەری باڵەكایەتی دەست بە كۆكردنەوەی هاوكاری دارایی کرا بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەكەی كرماشان، تا ئێستاش بڕێكی بەرچاو هاوكاری دارایی كۆبوەتەوە، كەمپەینەكەش بەردەوامە.

 

ژمارەیەك چالاكوان و ڕۆژنامەنووس و مامۆستای ئاینی، لە دوێنێوە کە ڕۆژی هەینی بوو، دەستیان کردووە بە كۆكردنەوەی هاوكاری دارایی بۆ زیانمەندانی ڕووداوی بومەلەرزەكەی كرماشان و دەربەندیخان.

 

هەردی مستەفا، چالاكوانی مەدەنی و ئەندامی لێژنەی سەرپەرشتیاری كەمپینی (وەتەن چاوی لێمانە) لە دەڤەری باڵەكایەتی، بە ئاژانسی ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: هەروەك ئەوەی لە زۆربەی شارو شارۆچكەكانی باشوری كوردستان، دەستكراوە بە كەمپەینی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ زیانمەندانی بومەلەرزەكەی هەفتەی ڕابردوو كە زیانێكی زۆری بە كرماشان و دەربەندیخان و دەوروبەری گەیاند، ئێمەش لە دەڤەری باڵەكایەتی لە چوارچێوەی ئەم كەمپینە هەستاین بە كۆكردنەوەی هاوكاری دارایی.

 

 

ئەوەشی وت: كەمپینەكە بە هاوكاری مامۆستایانی ئاینی لە مزگەوتەكان دەستیپێكرا و تا ئێستا بڕێكی زۆر هاوكاری دارایی لە شارۆچكە و شارەدێیەكانی باڵەكایەتی كۆبۆتەوە، كەمپینەكەش هەتا ڕۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت.

 

هەروەها وتیشی: بۆ ئەو مەبەستە لە زۆربەی شوێنە گشتییەكانی شارۆچكە و شارەدێیەكانی دەڤەری باڵەكایەتی سندوقی هاوكاری لەنێو بازاڕ داندراوە.

 

شەوی یەکشەممەی ڕابردوو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.5 پلەی رێشتەر لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەشێکی عێراقی دا، بەهۆیەوە لە باشوری کوردستان و لە شارۆچکەکانی دەربەندیخان و دەوروبەری و لە ڕۆژهەڵاتیش لە شارەکانی قەسری شیرین و سەرپێل زەهاو زیانێکی زۆریان لێ کەوت و هەزاران هاوڵاتی گیانیان لەدەست دا و هەزارانی دیکەش بریندار بوون.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin