Smiley face
Smiley face
Smiley face

گەنجان کەمپەینێکیان بۆ هاوکاریی لێقەوماوانی بومەلەرزەکە ڕاگەیاند

2017-11-18 15:48:57



ڕۆژنیوز – دانا عومەر

 

ڕێکخراوی لاوانی سۆشیال دیموکراتی کورد کەمپەینێکیان بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و ھاوکاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی کوردستان راگەیاند.

 

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەبەردەم خوێندنگای مەهاباد لە شەقامی ٣٠ی مەتری لە شاری سلێمانی ڕێکخراوی لاوان سۆشیال دیموکراتی کوردستان کەمپەینێکیان بۆ هاوکاریی لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی دەربەندیخان ڕاگەیاند.

 

ھێمن غازی، سکرتێری ڕێکخراوی لاوانی سۆشیال دیموکراتی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕیگەیاند:"ئێمە لە میانی ھەستکردنمان بە بەرپرسیارێتییەوە ھەستاوین بە ڕاگەیاندنی ئەم کەمپەینە بۆ کۆکردنەوەی ھاوکاریی بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکە و دەمانەوێت لەم ڕێگەیەوە بە ھاونیشتیمانیانمان بڵێین ھاوبەشی خەمتانین".

 

وتیشی:"ھاوکارییەکانمان بۆ لێقەوماوانی دەربەندیخان و شاری کرماشەنە، ڕاستەوخۆ خۆمان ھاوکارییەکان دەگەیەنیینە لێقەوماوەن".

 

شایەنی باسە ئەم کەمپەینە سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ڕۆژانە لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی تاوەکو ١٠ شەو ھاوکارییەکان وەردەگرن.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin