Smiley face
Smiley face
Smiley face

شەنگال، خولێکی پەروەردە لە ئەکادیمیای شەهید بێریڤان دەستیپێکرد

2017-11-18 15:18:49



ڕۆژنیوز - شەنگال

 

خولێکی پەروەردەی تیۆری و سەربازیی لە ئەکادیمیای شەهید بێریڤان بە بەشداربوونی ٣٠ شەڕڤان دەستیپێکرد.

 

ئەمڕۆ خولی پەروەردەی شەهید زیلان دێرسیم، کە بریتییە لە پەروەردەی تیۆریی و سەربازیی، لە ئەکادیمیای شەهید بێریڤان لە شەنگال دەستیپێکرد و بۆ کرانەوەی مەراسیمێک ئەنجامدرا.

 

هەدار ڕەشید، یەکێک لە فەرماندەکانی یەکینەکانی ژنانی شەنگال لە مەراسیمی کرانەوەی خولە پەروەردەکەدا بەشداری کرد و قسەی بۆ شەڕڤانان و ئامادەبووان کرد.

 

هەدار ڕەشید، باسی لە گرنگیی پەروەردەی فەلسەفە و هزری عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری پەکەکە  بۆ شەرڤانان کرد، وتیشی: لە سەردەمێکدا کە بەردەوام تەقەمان لێدەکرێت پێویستە فێر بین چۆن بەرگری لە خۆمان بکەین.

 

هەدار ڕەشید، هەروەها لە قسەکانیدا باسی گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالانی کرد و ئەو کردەوەیەی دەوڵەتی تورکی بە تاوانێکی دژەمرۆیانە ناوزەدکرد.

 

ئەو فەرماندەیەی یەژەشە بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: لە سایەی تێکۆشانی شەهیدانمانەوە ئەمڕۆ لێرە کۆبووینەتەوە، ئەرکی مێژوییمانە کە خەون و ئاواتەکانیان بێنینە دی، بۆ ئەوەش دەبێت بەردەوام تێکۆشانمان بەرفراوانتربکەین.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin