Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئێران هاوڵاتییەکی بەهۆی هاوکارییکردنی لێقەوماوانی بومەلەرزەکە دەستگیرکرد

2017-11-18 15:02:17



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری سنەیان دەستگیرکرد، لەکاتێکدا، کە هاوکاریی بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی کرماشان کۆدەکردەوە.

 

بەگوێرەی ئاژانسی موکریان، ئەمڕۆ شەهرام فەرهادی، ژینگەپارێز و چالاکوانی مەدەنیی خەڵکی سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوێنێ لە کاتێکدا سەرقاڵی کۆکرنەوەی هاوکاریی و یارمەتییەکانی خەڵک بووە بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە دەستگیرکراوە.

 

شەهرام لەلایەن هێزەکانی لقی سنە-ی وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێرانەوە دەستگیرکراوە و تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی هۆکاری دەستگیکردنی یان شوێنی مانەوەی لەلایەن ئیتلاعاتی سنەوە ڕانەگەیەندراوە.

 

جێگای ئاماژەیە، هاوخەمی گەلی کورد لە شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی کرماشان ترسی خستووەتە دڵی حکومەتی ئێرانەوە، هەر بەو پێیەش دەستی داوەتە سەرکوت کردنی ئەو کەسانەی هاوکاری زیان بەرکەوتووانی بوومەلەرزەکە دەکەن.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin