Smiley face
Smiley face
Smiley face

سوپای تورکیا گڕیان لە دارستانەکانی دێرسیم بەرداوە

2017-11-18 14:51:25



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

سوپای تورک لە دەوروبەری شارۆچکەی خۆزادی سەربە دێرسیم ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکردووە، بەوهۆیەوە دارستانەکانی ئەو ناوچانە گڕیان گرتوە و لە ئاگردا دەسوتێن.

 

سەربازەکانی سوپای تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی زانکیرەکی شارۆچکەی خۆزادی سەر بە شاری دێرسیم-ی باکوری کوردستان دەستیان کرد بە تۆپبارانکردنی چیاکان و پاشان ئاگر لە دارستانەکان کەوتەوە.

 

سەرچاوە خۆجێییەکان بە ڕۆژنیوزیان ڕاگەیاند: تا دەچێت ئاگرەکە زیاتر پەرەدەستێنێت و هێزەکانی سوپای تورک ڕێگانادەنە هاوڵاتیانی گوندەکانی دەوروبەر بچنە شوێنێ ئاگرکەوتنەوەکە و بیکوژێننەوە یان کۆنتڕۆڵی بکەن.

 

جێگای ئاماژەیە، کە دوو ڕۆژ پێش ئێستا لە ٣٠ هەرێم و ناوچەی سەربە ناوەندی دێرسیم و شارۆچکەکانی پولور، پیلەموری، خۆزاد و قسلە قەدەغەی هاتووچۆ و دۆخی نائاسایی ڕاگەیەندرا، بەمەبەستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک لەو ناوچانەدا.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin