Smiley face
Smiley face
Smiley face

گەرمیان، چالاکی جۆراوجۆر بۆ ئازادیی ئۆجالان بەڕێوەدەچێت

2017-11-18 12:19:20



ڕۆژنیوز – بۆتان گەرمیانی

 

لە درێژەی دەستپێکردنی چالاکی هەڵدانی چادر بۆ ئازادیی ئۆجالان، لە شارۆچکەی کەلار، چەند چالاکیەک بەڕێوەچوو.

 

شەوی ڕابردوو لە چادری هەڵمەتی سەرهەڵدە بۆ ئازادیی ئۆجەلان، لە پارکی لەیلا قاسم لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بە دەستپێشخەری کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێز و رێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، چەندین چالاکیی بەڕێوەچوون.

 

سەرەتای چالاکییەکان بە نیشاندانی چەند فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری دەربارەی ژیانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستیپێکرد، دواتر گفتوگۆیەک لەسەر بارودۆخی ئۆجالان بەڕێوەچوو دواتر گردبونەوەیەکیان سازدا بە دروشمی "بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ سەرهەڵدە"

 

 

لە گردبوونەوەکەدا جێگر کەریم، ئەندامی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان، بەیاننامەی هاوبەشی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەری خوێندەوە و وتی:"ئەو پیلانگێڕی و گۆشەگیرییەی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەری گەلانی بندەست بەڕێوەدەچێت بۆ شکاندنی ئیرادە و لە ناوبردنی گەلی کوردە، حکومەتی ئاکەپەی فاشیست و سی پی تی و کۆنسەی ئەوروپا ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن لەم پلانگێڕییەدا، بەڵام هێزەکانی ئیمپریالیست ناتوانن کودەتای خۆی بەسەر هێزی ئازددا بسەپێنێت".

 

 

لە کۆتاییدا بانگەوازی لە گەنجان کرد بۆ بەشداربوون لەو هەڵمەتە و بۆ تێکۆشان وتی:"ئێمە وەکو کۆمەڵەی گەنجانی ولاتپاریز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر داوا لەهەموو توێژەکانی کۆمەڵگە دەکەین بەتایبەتی کچان و کوڕانی گەنجی گەرمیان، کە لە چوار چێوەی هەڵمەتی سەرهەڵدە جێگای خۆیان بگرن لە تێکۆشان، بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و بۆ ئازادی کوردستانێکی مەزن، خۆمان بکەینە وەڵامی هێرشی داگیرکەران و ئازادی نەتەوەی کورد".

 

دواتر، بەدروشمی "هێزی فاشیزم ناتوانێت ئیرادەی ئازاد بڕوخێنێت"، بە گۆرانی کلتوری گۆڤەند و هەڵپەڕکێ چالاکییەکانی شەوی ڕابردوو کۆتاییهات.

 

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin