Smiley face
Smiley face
Smiley face

سەعد حەریری لە پاریسە

2017-11-18 12:10:18



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

سەعد حەریری، سەرۆک وەزیرانی دەست لەکار بەردراوی لوبنان پاش ئەوەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بانگهێشتی کرد، گەیشتە پاریس.

 

سەعد حەریری، بە فڕۆکەی گەشتیاریی شەخسیی خۆی لەگەڵ لارای هاوسەری کاتژمێر ٧:٠٠ی سەرلەبەیانی گەیشتنە پاریس و میدیاکانی فەرەنسا و لوبنان وێنەکانیان بڵاوکردوونەتەوە کاتێک چوونەتە شوێنی نیشتەجێبوونیان لە پاریس.

 

هەندێک لە میدیاکانی لوبنان ڕایانگەیاندووە، کە سەعد حەریری تەنیا لەگەڵ هاوسەرەکەی چووە و منداڵەکانیان هێشتا لە ڕیازی پایتەختی سعودیەن.

 

ڕۆژی ٤ی ئەم مانگە، سەعد حەریری لە ڕیازی پایتەختی سعودیە دەستی لەکارکێشایەوە و لەو ڕۆژەوە لە سعودیە مایەوە هەتاکو ئەمڕۆ، گەیشتە پاریس.

 

میشێل عون، سەرۆک کۆماری لوبنان ڕایگەیاندبوو، کە سعودیە حەریریی بە بارمتە گرتووە، بەڵام حکومەتی سعودیە و خۆی سەعد حەریری ئەو قسەیەیان ڕەتکردبووەوە.

 

ش.ف


 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin