Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە نزیک وەزارەتی پێشمەرگە تەرمی ئەفسەرێک دۆزرایەوە

2017-11-18 11:51:28



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

لە نزیک وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەرمی ئەفسەرێکی پێشمەرگە دۆزرایەوە.

 

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا، دۆزینەوەی تەرمێکی لە شاری هەولێر ئاشکراکرد.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، هاتووە:"شەوی ڕابردوو پۆلیس ئاگادارکرانەوە بەبوونی تەرمێک لە نزیک وەزارەتی پێشمەرگە، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا تەرمێک هەیە لەوشوێنە بەناوی (ئەمین خلیل میران)، تەمەن (۳٦)، پیشە مقدەمە لە وەزارەتی پێشمەرگە".

 

ئەوەش هاتووە:"تەرمەکەی هەڵگیراوە ڕەوانە پزیشکی دادی کرا تا ئێستا لێکۆلێنەوەکان لەم ڕووداوە بەردەوامن بۆ گەیشتن بە راستی رووداوەکە".

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin