Smiley face
Smiley face
Smiley face

گردبوونەوەی ئێشکگریی بۆ ئۆجالان لە ستراسبورگ بەردەوامە

2017-11-18 09:48:27



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

گردبوونەوەی ئێشکگریی بۆ ئۆجالان لەبەردەم کۆمیتەی ڕێگرییکردن لە ئەشکەنجە (سی پی تی) بەردەوامە و پەرلەمانتارێکی هەدەپەش بەشداریی لە گردبوونەوەکەدا کرد.

 

چالاکیی ئێشکگریی بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزەیی لە بەرامبەر گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لە ٢٦هەمین ڕۆژیدا لەبەردەم کۆمیتەی ڕێگرییکردن لە ئەشکەنجە (سی پی تی) لە شاری ستراسبورگی فەرەنسا بەردەوامە.

 

دوێنێ، عایشە ئاجار باشاران، پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، سەردانی چالاکییەکەی کرد و بە ئامادەبوانی وت: ئۆجالان بۆ کورد هێڵی سوورە، ماوەی ١٩ ساڵە کە گۆشەگیریی بۆسەر ئۆجالان بەردەوامە، تا ئەو کاتەی ئۆجالان ئازاد نەبێت، گەلی کورد ئازاد نابێت، سەرەکی ترین هۆکاری قەیرانی سیاسەت لە تورکیاش هەر ئەوەیە.

 

باشاران ڕاشیگەیاند: جارێکی دیکە ڕایدەگەیەنین، کە ئەگەر گۆشەگیرکردن بەردەوام بێت شەڕ سەختتر دەبێت، بۆیە بانگەوازیی هەمووان دەکەین کە گۆشەگیریی سەر ئۆجالان قبوڵ نەکەن.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin