Smiley face
Smiley face
Smiley face

جارێکی دیکە بومەلەرزە لە گەرمیان و چەند شارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی دا

2017-11-18 08:25:39



ڕۆژنیوز – گەرمیان

 

جارێکی دیکە بومەلەرزە لە دەڤەری گەرمیان و هەندیک ناوچەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی دا و هاوڵاتیان هەستیان پیکرد.

 

ئەمڕۆ کاتژمێر ٧:١٢ خولەک بومەلەرزەیەک لە دەڤەری گەرمیان و شارەکانی قەسری شیرین، سەرپێڵ زەهاو و ئەزگڵە-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی دا و هاوڵاتیان چوونە دەروەی ماڵەکانیان.

 

جێگای ئاماژەیە، شەوی ١٢ی ئەم مانگە بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٧.٣ بەشێکی زۆری وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتەوە و زۆرترین قوربانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە بەتایبەت سەرپێڵی زەهاو، ئەزگڵە، قەسری شیرین و سەلاسوباوەجانی بوو.

 

بەپێی ئەو ئامارانەی ئێران ڕایگەیاندووە هەتا ئێستا نزیکەی ٤٧٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی هەشت هەزار برینداربوون و ٣٠ هەزار خانوو و بینا ڕووخاون و نۆ هەزار و ٣٨٨ کەس-یش بی ماڵ و حاڵ ماونەتەوە و پێویستیان بە هاوکارییە، بەڵام سەرچاوە خۆجێییەکان دەڵێن، کە قوربانییەکان زۆر لەوە زیاترن، حکومەتی ئێران ڕایگەیاندووە.

 

 

ش.ف

 

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin