Smiley face
Smiley face
Smiley face

شەڕڤانان ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی چەتەکانی داعش-یان تێکشکاند

2017-11-17 20:43:13



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

گروپە چەتەکانی داعش، لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ناوچەی تەنەک، کە ناوچەیەکی نەوت-ییە، هێرشیان کردە سەر خاڵەکانی شەڕڤانانی قەسەدە، شەڕڤانانش وەڵامی هێرشەکەیان داوەیەوە و ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو و تانکێکی جۆری (بی ئێم بی)یان تێکشکاندووە.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ناوچەی تەنەک-ی سەر بە دێرەزۆر، کە ١٠ کیلۆمەتر لە سنووری نێوان عێراق و سوریاوە دوورە، چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە، بۆ ماوەیەک شەڕ لەنێوان چەتەکانی داعش و شەڕڤانانی قەسەدە ڕوویدا.

 

لە ئەنجامی شەڕەکەدا، تاوەکو ئێستا شەڕڤانان ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو و تانکێکی جۆری (بی ئێم بی) چەتەکانی داعش-یان تێکشکاندووە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin