Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە كەركوک هاوكاری بۆ زیان لێكەوتووانی دەربەندیخان و ڕۆژهەڵات كۆدەكریتەوە

2017-11-17 20:27:21



ڕۆژنیوز - سۆران محەمەد

 

لە شاری كەركوك، هاوكاری مادی بۆ زیان لێكەوتووانی بومەلەزەكەی شارۆچكەی دەربەندیخان و ڕۆژهەڵاتی كوردستان كۆدەكرێتەوە.

 

گروپێك لە چالاكوانی مەدەنی شاری كەركوك، بۆ ماوەی دوو ڕۆژە لە ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری دیالۆگ، هاوکاری مادی بۆ زیان لێكەوتووانی بومەلەرزەكەی شارۆچكەی دەربەندیخان-ی سەر بە شاری سلێمانی و ڕۆژهەڵاتی كوردستان كۆدەكەنەوە.

 

 

هێرۆ كوردە، سەرپەرشیتاری کەمپەینەكە، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:"كەمپەینێكمان ڕاگەیاندووە بۆ كۆكردنەوەی هاوكاری، بۆ زیان لێكەوتووانی بومەلەرزەكەی شارۆچكەی دەربەندیخان و ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە یەك شوێن هاوكاریەكان وەردەگرین، ئەوەش لە ناوەندی ڕۆشەنبیری و هونەری دیالۆگ-ە، بەداخەوە لە بەر كەمی ژمارەی ئەندامەكانمان، نەمانتوانیوە لە چەند شوێنێك هاوكاریەكان وەربگرین".

 

 

ڕوونیشیكردەوە:"وەرگرتنی هاوكاری بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە كاتژمێر ٣ ی پاشنیوەڕۆ تا ٦ ی ئێوارە بەردەوام دەبێت، هاوكاریەكان زیاتر پارە دەبن، چونكە ناردنی هاوكاری مادی لە ڕێگای بانكەوە زۆر ئاسانتر دەبێت لە كەلوپەل، ئێمە هاوكاریەكان كۆدەكەینەوە و دواتر ڕادەستی ناوەندی غەزەلنوس-ی دەكەین، ئەوانیش ئەگەر بتوانن لە ڕێگای بانكەوە دەینرین، یان ڕاستەوخۆ دەیگەیەننە ڕۆژهەڵاتی كوردستان".

 

هێرۆ كوردە، سەرپەرشیتاری کەمپەینەكە، وتیشی:"داوا لە هاوڵاتیانی شاری كەركوك دەكەین هاوكارمان بن، بۆ ئەوەی زۆرترین هاوكاری بگەیەنینە زیان لێكەوتووانی بومەلەرزەكە، هەم لە شارۆچكەی دەربەندیخان هەمیش لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان".

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin