Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان داوای ئازاکردنی دوو زیندانیکراو لە ڕۆحانی دەکەن

2017-11-17 19:48:52



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

یەکێتی نێودەوڵەتیی ئینداستریال، بە نووسینی نامەیەکی کراوە بۆ حەسەن ڕۆحانیی سەرۆک کۆماری ڕژێمی ئێران، داوای ئازادکردنی مەحمود ساڵحی و ڕەزا شەهابی-یان کرد، هەروەها پێنج سەندیکای کرێکاریی فەرەنساش، هەمان داوایان ئاراستەی عەلی خامنەیی، ڕێبەری ڕژێمی ئێران کرد.

 

ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی ئینداستریال، بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک، نیگەرانی دەربڕیوە سەبارەت بە دۆخی چالاکوانانی چەپی ئێرانی و بەتایبەتی ڕەزا شەهابی، چالاکوانی چەپی ئێرانی و مەحمود ساڵحی، چالاکوانی کرێکاریی کورد.

 

ئەو نامەیە، کە بە واژۆی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی ئینداستریالەوە بڵاوکراوەتەوە، تیایدا ئاماژە بەوە کراوە: تەنیا ٣٠٪ی دڵی مەحمود ساڵحی کاردەکات و ئەگەر هەر وا لە زینداندا ڕابگیرێت، ژیانی دەکەوێتە مەترسی جدییەوە.

 

لە بەردەوامی نامەکەدا، هەڵسوکەوتی حکومەتی ئێران لەگەڵ مەحمود ساڵحی و ڕەزا شەهابی، بە نامرۆییانە ناوزەدکراوە، داواکراوە کە بە زووترین کات ئازاد بکرێن لە زیندان.

 

هەروەها، پێنج سەندیکای کرێکاریی فەرەنساش، نامەیەکیان بۆ عەلی خامنەیی، ڕێبەری ڕژێمی ئێران نووسیوە و ڕایانگەیاندووە، کە مەحمود ساڵحی پاش دەستگیرکردنی، تووشی جەڵدە دڵ بووە و گورچیلەشی بەردی هەیە و پێویستی بەردەوامی بە چاودێری پزیشکی هەیە، بەو دۆخەیەوە پێویستە بە زووترین کات بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin