Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە چەمچەماڵ منداڵێک لە ئاودا خنکا

2017-11-17 19:22:07



ڕۆژنیوز – ئاشتی ئەحمەد

 

منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان، لە شارۆچکەی چەمچەماڵ لە ئاودا خنکاوە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، منداڵێک لە گوندی گورگەیی سەر بە شارۆچکەی چەمچەماڵ لە ئاودا خنکا.

 

ئەیوب حەمە، جێگری بەڕێوبەری تەندروستی چەمچەماڵ، بە ڕۆژنیوزی وت:"منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ بەناوی ئیبراهیم ڕزگار، کە لە ئاودا لە گوندی گورگەیی خنکاوە، هێنراوەتە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو لە چەمچەماڵ".

 

 

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی شارۆچکەی چەمچەماڵ، ئەوەشی خستەڕوو:"تەرمی ئەو منداڵە بەمەبەستی توێکاری و لێکۆڵینەوەی زیاتر، ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە".

 

بەپێی ئامارێک، کە ڕۆژنیوز لای خۆی تۆماری کردووە، لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ-ەوە هەتا ئێستا لە باشوری کوردستان، ٦١  کەس لە ئاودا خنکاون و دوو گەنجیش لەناو بیر-دا بەهۆی نەمانی ئۆکسجین و بوونی غازەوە خنکاون.

 

(وێنەی منداڵە خنکاوەکە)

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin