Smiley face
Smiley face
Smiley face

لەسەر پێكەوەژیانی نەتەوەكانی كەركوک پانێڵێک سازکرا

2017-11-17 19:10:44



ڕۆژنیوز- سۆران محەمەد

 

لە شاری كەركوك، پانێڵێك لەسەر پێكەوەژیانی نەتەوە جیاوازەکانی شارەكە بەڕێوەچوو.

 

كاتژمێر ٤ی ئێوارەی ئەمڕۆ، لە هۆڵی ناوەندی هونەری و ڕۆشنبیری دیالۆگ، پانێڵیك بۆ هەریەکە لە سیروان مسەفا نووسەر لە نەتەوەی كورد، دکتۆر ئومێد مەجید، مامۆستای زانکۆ لە نەتەوەی توركمان، بەکر عەلی، نووسەر لە نەتەوەی عەرەب بەڕێوەچوو.

 

 

لە پانێڵەكەدا گفتوگۆی زۆر لە نێوان ئامادەبووان-دا كرا، تیایدا تیشک خرایە سەر ئاسایی بوونەوەی دۆخی ئەمنی شاری كەركوك و پتەوكردنی ڕۆحیەتی پێكەوەژیانی نەتەوە جیاوازەكانی شاری کەرکوک.

 

سیروان مستەفا، نووسەر و یەکێک لە بەڕێوەبەرانی پانێڵەکە لە نەوەی کورد، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:"بە ساڵانە كورد و عەرەب و توركمان لەم شارە بە برایەتی دەژین، ئامانجمانە كە بیری ناسۆنالیستی لە زهنییەتی نەتەوەكانی شارەكە نەمێنێت و هەمووان وەكو ڕابردوو، درێژە بە رۆحیەتی پێكەوەژیان بدەین".

 

 

وتیشی:"لە پانێڵەكەدا سەرجەم نەتەوەكانی شارەكە بەشداربوون، هەمووان بە تێكڕا داوای ئاساییكردنەوەی دۆخی شاری كەركوك دەكەن، هەروەها پێكهاتە و نەتەوەكانی شارەكە، پێكەوە ژیان و برایەتیان دەوێت، نەك سڕینەوەی یەكتر، نەتەوەكان لە شارەكە بە بێ جیاوزای دەژین، ئێستاش هەموو هەوڵەكان بۆ قوڵكردنەوەی پێكەوە ژیانی نەتەوەكانە لە كەركوك".

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin