Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەپەگە لەسەر بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

2017-11-17 18:13:29



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕایگەیاند، کە فرۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، چەند جارێک هەرێمەکانی پاراستنی مەدەیا-یان بۆردومان کردووە.

 

ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، سەبارەت بە هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای تورک بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی گەریلاکان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

هەپەگە ڕایگەیاند: فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک، ڕۆژەکانی ١٤ و ١٦ی ئەم مانگە، هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومان کردووە".

 

هەروەها، ڕاشیگەیاند: فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک دوێنێ کاتژمێر ٠١:٣٠ خولەکی نیوەڕۆ، ناوچەی شەهید شەریفی خاکورک-یان بۆردومان کرد، هەروەها کاتژمێر ٠٣:٢٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ دۆڵی ئاڤاشین و کاتژمێر ٠٣:٤٠ خولەکیش ناوچەی زیدای سەر بە زاپیان بۆردومان کرد".

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin