Smiley face
Smiley face
Smiley face

چەتەکانی داعش لە دێرەزۆر کۆمەڵکوژییەکی دیکەیان ئەنجام دا

2017-11-17 15:24:34



ڕۆژنیوز - دێرەزۆر

 

چەتەکانی داعش لە گوندەکانی دەوروبەری شاری دێرەزۆر کۆمەڵکوژییەکی دیکەیان پێکهێنا، لە ئەنجامدا ٢٠ کەس کوژران و زیاتر لە ٣٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠١:٢٠ خولەک لە گوندی فەرەج کە دەکەوێتە نێوان، کۆمپانیی نەوتی جەفرە و کۆنیکاوە بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو، هاوڵاتیانی مەدەنیان کۆمەڵکوژ کرد.

 

چەتەکانی داعش ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویان لە نێوان خەڵکدا تەقاندەوە، لە ئەنجامدا ٢٠ کەس کوژران و زیاتر لە ٣٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

د.خ

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin