Smiley face
Smiley face
Smiley face

​لە هەڵەبجەش کەمپینی هاوكاری بۆ زیانلێكەوتووانی باشور و ڕۆژهەڵات ڕاگەیەندرا

2017-11-17 15:04:28



ڕۆژنیوز - جیهاد هەورامی

 

لە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجەش كەمپینی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ زیانلێكەوتووانی بوومەلەرزەكەی بناری بەمۆ و سەلاسی باوەجانی و سەرپێڵ زەهاو ڕاگەیەندرا و ئەندامێكی كەمپینەكەش دەڵێت:لەڕێگەی پەیوەندیكردن بە كونسوڵخانەی ئێران و بەرپرسانی ناوچەكە و لیژنەكەمانەوە، هاوكارییەكان دەگەیەنینە زیانلێكەوتووانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان.

 

هاوشێوەی زۆربەی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان لەهەڵەبجەش كەمپینێكی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ زیانلێكەوتووانی بوومەلەرزەكەی چەند ڕۆژی ڕابردووی چەند ناوچەیەكی باشور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕاگەیەندرا و بڕیار وایە تا دوو ڕۆژیش بەردەوام بێت.

 

 

فەرهاد قادر، ئەندامی كەمپینی هەڵەبجە بۆ كۆكردنەوەی هاوكارییەكان بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:"بەناوی خەڵكی هەڵەبجەوە كەمپینێكمان ڕاگەیاندووە بۆ كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ زیانلێكەوتووانی ئەو ناوچانەی كە بوومەلەزرە تێیدا ڕوویداوە، بەتایبەت بناری بەمۆ لە باشوری كوردستان و سەرپێڵی زەهاو و سەلاسی باوەجانی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بۆ ئەم مەبەستەش لە مڕۆوە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ هاوكارییەكان كۆدەكەینەوە لەڕێگەی بنكەی سەرەكیمانە وە كە لەناو شار دامانمەزراندوە".

 

 

فەرهاد، وتیشی:"داوامان كردوە كە هاوكارییەكان زیاتر پارە و بەتانی و زۆپا و خۆراك و چادر بن و هەر ئەمڕۆش لەناو مزگەوتەكانی هەڵەبجە لەڕێگەی مامۆستایانی ئایینییەوە پارە كۆدەكرێتەوە لە چوارچێوەی كەمپەینەكەمان و دواتر بە هاوبەشی و لەگەڵ تەواوی شوێنەكانی تری پارێزگای هەڵەبجە كە هاوكاری تێیدا كۆدەكرێتەوە دابەشی دەكەین بەسەر زیانلێكەوتووان".

 

بۆ چۆنیەتی دابەشكردنی هاوكارییەكانیش ناوبراو ئاماژەی بەوە دا:پەیوەندیمان بە كونسوڵخانەی ئێران و چەندین بەرپرس و كەسایەتی ترەوە كردووە بۆ ئەوەی لەڕێگەی لیژنەیەكی كەمپەینەكەمان هاوكارییەكان ببەین بۆ ڕۆژهەڵاتی كوردستان و دابەشی بكەین بەسەر زیانلێكەوتووان.

د.خ

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin