Smiley face
Smiley face
Smiley face

دادگای تورک سزای زیندانی بەسەر دوو ڕۆژنامەنووسدا سەپاند

2017-11-17 14:37:54



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

دادگای تورک سزای ١٠ مانگ زیندانی بە سەر دوو ڕۆژنامەنووسی ڕۆژنامەی ئوزگورلوکچو دیموکراسیدا سەپاند.

 

دوێنێ دادگای سزای قورسی ئەستەنبۆل، سزای ١٠ مانگ زیندانی بە سەر یەڵماز یڵدیز، بەرپرسی بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامەی ئوزگور لوکچو دیموکراسی و ئیسحاق یوسەل، بەرێوەبەری بەشی نووسینی رۆژنامەکەدا سەپاند.

 

ئەو دوو ڕۆژنامەنووسە لە دانیشتنی دادگاکەدا ئامادەنەبوون و لە جیاتییان پارێزەرەکانیان بەشداریان کرد لە دانیشتنی دادگاکەدا.

 

دادگای تورک بە تۆمەتی "بڵاوکردنەوەی کردەوە توندوتیژەکانی ڕێکخراوە قەدەغەکان" سزای ١٠ مانگ زیندانی بە سەر هەریەکەیاند سەپاند.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin