Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە گەرمیانەوە داوای ئازادی ئۆجەلان دەکرێت

2017-11-17 14:09:25



ڕۆژنیوز- بۆتان گەرمیانی

 

لە چوارچێوەی بەشداریکردن لە هەڵمەتی سەرهەڵدە تا ئازادکردنی ئۆجەلان، کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر، لە شارۆچکەی کەلار چالاکیان دەستپێکرد.

 

ماوەی دوو ڕۆژە لە پارکی لەیلا قاسم لە شارۆچکەی کەلار ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، لە چوارچێوەی بەشداریکردن لە هەڵمەتی سەرهەڵدە تا ئازادکردنی ئۆجالان، بە دروشمی "تا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بۆ شکاندنی زهنییەتی پیاو سالاریی دژی فاشیزم سەرهەڵدە"، چالاکی چادرهەڵدان دەستیپێکردوە.

 

ئارمانج گەرمیانی، ئەندامی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان، سەبارەت بە چالاکییەکەیان بۆ ڕۆژنیوز قسەی کرد و وتی:"ئێمە وەکو کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر، هەستاوین بە سازدانی چالاکی چادرهەڵدان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، وەک دیارە لە هەڵمەتی سەرهەڵدە، چەند زنجیرە چالاکییەک کراوە و بەردەوام دەبێت تا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، چونکە ماوەی چەند ساڵێکە لەلایەن دەوڵەتی فاشیستی ئاکەپەوە ڕێبە ئاپۆ خراوەتە ژێر گۆشەگیرییەکی تەواو، لێرەوەش بانگ لە تەواوی ژنان و گەنجان کوردستان دەکەین کە بەشداری ئەم هەڵمەتە ببن".

 

 

میران ئەحمەد وەکو گەنجێکی شارۆچکەی کەلار کە لەو چالاکییەدا بەشداری کردبوو، بۆ ڕۆژنیوز قسەی کرد و وتی:"داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، چونکە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادبوونی تەواوی گەلانی بندەستە، داوا لە تەواوی گەلی باشور دەکەم کە بێدەنگ نەبن و بەشداری ئەم هەڵمەتە ببن، چونکە ئامادەبوونی هەر تاکێک لە چالاکییەکی وەهادا ترسێک دەخاتە دڵی دوژمنەوە".

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin