Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕێکخراوی ئەلەند: ڕانیە بەپلەی یەکەم دێت لە خەتەنکردنی مێیینەدا

2017-11-16 15:33:44



ڕۆژنیوز -  قەرەچوغ ئەنوەر

 

ڕێکخراوی ئەلەند ئەنجامی ڕووپێوییەکی ئاشکرادەکات و دەڵێت: شارۆچکەی ڕانیە بەپلەی یەکەم و دهۆک دووەم هەولێر بە پلەی سێیەم دێت لە خەتەنەکردنی مێینەدا.

 

ئەمڕۆ، ڕێکخراوی ئەلەند بە هاوکاریی کونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەولێر کۆنفرانسێکی تایبەت بە خەتەنەی مێینە ئەنجامدا.

 

شێرزاد پیرموس، سەرۆکی ڕێکخراوی ئەلەند بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: لەسەرەتای ئەمساڵەوە چەند ڕاپۆرتێک ئاماژەیان بە ڕێژەی مەترسیداری خەتەنەی مێینە لەهەرێمی کوردستان دا.

 

شێرزاد پیرموس

 

شێرزاد، وتیشی: ئێمە ڕووپێوییەکمان ئەنجامدا و بۆمان دەرکەوت، کە خەتەنەی مێینە لەهەرێمی کوردستان بوونی ماوە و ئەمەش پێویستی زیاتری هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگایە.

 

ناوبراو، وتیشی: بەگوێرەی ڕووپێوەکە ڕانیە بەپلەی یەکەم و دهۆک دووەم هەولێر بەپلەی سێیەم دێت.

 

هەر لەکۆنفرانسەکەدا ٢٠ کەس خەڵات کران کەکاری خۆبەخشیان ئەنجامداوە بۆ نەهێشتنی دیاردەی خەتەنەی مێینە.

 

ڕیکخراوی ئەلەند، ڕیکخراوێکی ناحکومەییە و کاردەکات لە بواری مافەکانی مرۆڤ و بەرگرییکردن لە ئازادییەکان.

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin