Smiley face
Smiley face
Smiley face

سی ئێن ئای وەڵامی نامەیەکی کەژەکە دەداتەوە

2017-11-16 12:44:35



ڕۆژنیوز - ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان

 

کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ى گه‌لانی خۆجێی مەکسیک CNI  وه‌ڵامى نامه‌یه‌کى پشگیرى که‌ژه‌که‌ ده‌ده‌نه‌وه‌ و ده‌ڵێن:"تێکۆشانى ژنان له‌ جیهاندا له‌سه‌رده‌مێکى مێژوویى دایه‌ له‌دژى سیستمى سه‌رمایه‌داریى و له‌سه‌ر ئه‌وخه‌باته‌ شێوازێکى نوێى ژیان پێشنیارده‌کەن".

 

کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى گه‌لانى خۆجێی‌ ‌مه‌کسیک (CNI)، که‌ ٣٧ پێکهاته‌ تێیدا به‌شداره‌، وه‌ڵامى نامه‌یه‌کى پیرۆزبایى کۆردیناسیۆنی کۆمەڵێن ژنێن کوردستان (که‌ژه‌که‌)یان دایه‌وه‌، که‌  به‌بۆنه‌ى دەستنیشانکردنی ماریا دێ‌ جێسوس-ه‌وه‌، وه‌ک کاندیدێکى ژن بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمار، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى  ٢٠١٨ ئاڕاسته‌یان کرابوو.

 

له‌نامه‌که‌دا باسى گرنگى پێکه‌وه‌ژیان و ڕۆڵی ژن دەکەن و تیایدا هاتووه‌:"تێکۆشانى ژنان له‌ جیهاندا له‌سه‌رده‌مێکى مێژوویى دایه‌ له‌ دژى سیستمی‌ سه‌رمایه‌داریى و له‌سه‌ر ئه‌و خه‌باته‌ شێوازێکى نوێى ژیان پێشنیارده‌که‌ن".

 

هەروەها، هاتووە:"له ‌مه‌کسیک ژنان بەهۆی ژنبوون و ناوچه‌گه‌رێتی و هه‌ژاریى مافه‌کانیان پێشێلده‌کرێت".

 

له‌به‌رده‌وامى نامه‌که‌دا هاتووه‌: بیستنى ده‌نگى ئێوه‌، و ناسینى خه‌باتى ئێوه‌  وایکرد ئێمه‌ هه‌ستبکه‌ین  پشگیر و پشتیوانى ده‌ره‌وه‌مان هه‌یه،‌ بۆ هه‌ر هه‌وڵێک بمانه‌وێت بۆ گۆڕانکاریى له‌ سیستمی‌ جیهانیدا ڕێکخستنى ئێوه‌ نمونه‌یه‌که‌ و ئێمه‌ ئیلهامتان لێوه‌رده‌گرین و بە خەباتی هاوبەش دەتوانین زاڵ ببین بەسەر چەوساندنەوەی هاوبەشدا.

 

له‌کۆتایى نامه‌که‌دا هاتووه‌، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى ٢٠١٨هه‌بوونى کاندیدى ژن ده‌رفه‌تێکى گرنگه‌ بۆ سه‌رکردایه‌تیکردنى سیاسى ژنان و مه‌وداى دورى خه‌ون و خه‌یاڵى پارتى ئازادیى پارێزى گه‌لانى ئێمه‌.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin