Smiley face
Smiley face
Smiley face

ژنانی زیندانی خارپێت مان لە خواردن دەگرن

2017-11-16 11:31:01



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ژنە زیندانیکراوە سیاسییەکانی زیندانی خارپێت (ئەلعەزیز)ی باکوری کوردستان بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک مانگرتن لە خواردنیان ڕاگەیاند.

 

ئەو ژنانە لە نامەکەیاندا کە لە رێگای پارێزەرەکانیانەوە بڵاویان کردووەتەوە ڕایانگەیاند، کە هەموو مافەکانی ژنان لەو زیندانەدا پێشێل دەکرێت و زۆردارییەکانی دژی ژنان گەیشتووەتە توندوتیژترین ئاست.

 

لەنامەکەدا هاتووە: بەگوێرەی یاساکانی مافی مرۆڤ گۆشەگیرکردن لە هەموو جیهان وەک تاوان لەقەڵەم دەدرێت، بەڵام ئێستا ئێمە گۆشەگیر کراوین، هەموو پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دژمان ئەنجام دەدرێت و توندوتیژییەکان دژمان گەیشتووەتە بەرزترین ئاست.

 

لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا هاتووە: دەیانەوێت بمانکەنە بەشێک لە سیستمی دەسەڵاتداریان لە زیندانەکەدا، هەڵوێستەکانیان ئەخلاقی نییە و بێڕێزی بە مرۆڤایەتی دەکات، لە هەموو مافەکانمان بێبەش کراوین، پاسەوانی پیاو دەنێرنە ناو ژوورەکانی زیندانەکەوە بۆ ژماردنی ژنە زیندانییەکان، کاتێکیش دەڵێین ئێمە ژنین و پاسەوانی ژن بنێرن، دەڵێن ئێوە ژن نین، بەڵکو سزادراون.

 

لەکۆتاییشدا ڕایانگەیاندووە: بەپێی ئەوەی هیچ کامە لە هەوڵەکانمان بۆ پێکهێنانی دیالۆگ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکە بە ئەنجام نەگەیەشتووە، بڕیارمان داوە مانگرتن لە خواردنی گشتی ڕابگەیەنین، ئەگەر داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکرێن و پشتگوێ بخرێن مانگرتنەکە بەرفراوانتر دەکەینەوە.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin