Smiley face
Smiley face
Smiley face

شێوەکاران چاوی خانەقینییەکانیان تێر ڕەنگ کرد

2017-11-15 13:29:37



ڕۆژنیوز - ئه‌میر خانه‌قینی

 

پاش مانگێک دابڕان لە چالاکیی هونەریی، شێوەکارانی خانەقین بە کردنەوەی پێشانگایەکی هاوبەش دەستیان بە چالاکیی کردەوە، بەشداربوویەکی پێشانگاکەش دەڵێت: ئه‌م چالاکییه‌ په‌یامێکه‌ بۆ هه‌موو لایه‌ک، که‌ خانه‌قین‌ به ‌داگیرکه‌ران و ناحه‌زان ناتواندرێت سیمای کلتور و شارستانییه‌تی بشێوێندرێت.

 

له‌ شارۆچکه‌ی خانه‌قین سه‌ربه‌ پارێزگای دیاله‌ سه‌نته‌ری چالاکی گه‌نجان به‌ هاوکاری رێکخرای iom، پێشانگایه‌کی شێوه‌کاریی کرده‌وه‌ و هه‌روه‌ها هۆڵیکی بۆ چالاکی هونه‌ری و رۆشنبیری کرده‌وه‌.

 

 

عه‌لی قوربانی، سه‌رپه‌شتیاری به‌شی شێوه‌کاریی له‌ ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و بەشداربووی پێشانگاکە به‌ ڕۆژنیوزی وت: ١٧ شێوه‌کار بە ٣٩ بۆ ٤٠ تابلۆ به‌شدارییان لە پێشانگاکەدا کردووە و ماوەی سێ مانگە ئامادەکاریی بۆ دەکەن.

 

عه‌لی قوربانی

 

ناوبراو، وتیشی: تابلۆکانی ناو پێشانگاکە هه‌مه‌ڕه‌نگ و هەموو جۆرە ستایلێکی تێدایە، بەشداربوانی پێشانگاکەش لە خوێندکاری په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کان و گه‌نجانی شێوەکاری ده‌ره‌وه‌ی په‌یمانگا پێکهاتبوون.

 

سەبارەت ‌گرنگیی پێشانگاکەش، عەلی قوربانی، وتی: ماوه‌یه‌که‌ چالاکیی هونه‌ریی که‌م بووەتەوە له‌ خانه‌قین، بۆیه‌ ئامانجی ئێمه‌ درێژه‌پێدانه‌ به‌کاری هونه‌ری باوه‌ش بۆ هونه‌رمه‌ندان بکه‌ینه‌وه‌ و خه‌ڵک ڕه‌نگه‌ جوانه‌کانی شێوه‌کاری ببینن.

 

دەشتی جەمال، به‌شداربوویه‌کی پێشانگاکه‌یە و به‌ ڕۆژنیوزی وت: بەهۆی شەڕ و بارودۆخی ئێستای خانەقین ماوەیەک لە چالاکیی هونەریی دابڕاین، بەڵام ئه‌م چالاکییه‌ په‌یامێکه‌ بۆ هه‌موو لایه‌ک، که‌ خانه‌قین به‌داگیرکه‌ران و ناحه‌زان ناتواندرێت سیمای کلتور و شارستانییه‌تی بشێوێندرێت.

 

دەشتی جەمال

 

هەروەها، فاتمه‌ ئیسماعیل خوێندکاری قۆناغی پێنچی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کانی خانه‌قین و بەشداربووی پێشانگاکە، به‌ ڕۆژنیوزی وت: وه‌کو خوێندکارێکی په‌یمانگا هونه‌ره‌جوانه‌کانی خانه‌قین به‌شداریم کردووه‌ به‌ سێ تابۆلۆ که‌ بریتین له‌ هونه‌ری جۆراوجۆره‌کانی  شێوه‌کاریی.

 

فاتمه‌ ئیسماعیل

 

محەمەد فه‌رمان، به‌رپرسی ئۆفیسی ڕێکخراوی iom  به‌ ڕۆژنیوزی وت: ماوەی ساڵێکە لەگەڵ سەنتەری گەنجانی خانەقین کاردەکەین و ئەمڕۆش جگە لە ڕیکخستنی ئەم چالاکییە، کردنەوەی هۆڵێک بوو لە خانەقین.

 

محەمەد فه‌رمان

 

محەمەد فەرمان، وتیشی: له‌ ئاینده‌دا پرۆژه‌ی ترمان ده‌بێت له‌ بواری گه‌نجان.

 

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin