Smiley face
Smiley face
Smiley face

پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی عێراق دەکات

2017-11-15 11:21:44



ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

پەرلەمانی هەرێمی کردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی عێراق دەکات.

 

ئەمڕۆ  کاتژمێر ١١:٢٠ خولەک پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان دانیشتنی ژمارە (٥)ی ئەم خولەی دەستپێکرد.

 

تارق جەوھەر، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: لە دانیشتنەکەدا خوێندنەوە بۆ پرۆژە یاسای ھەمواری دووەمی پیادەکردنی یاسای بەکرێدانی خانووبەرە و پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتی دەکرێت.

 

تارق جەوهەر، وتیشی: بەشێکی تری بەرنامەی کار بریتییە لە جێگرتنەوەی پەرلەمانتاری دەستلەکارکێشاوە (گۆران ئازاد) لەلایەن (مستەفا ئەحمەد حەمەد).

 

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، وتیشی: خستنە پێش چاوی دەستلەکارکێشانەی پەرلەمانتار (ئاری ھەرسین) لەلیژنەی شەھیدان و کاروباری پێشمەرگە لەگەڵ گفتوگۆیەکی کراوە لەسەر پرۆژەی پێشنیارکراوی بودجەی حکومەتی عێراق.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin