Smiley face
Smiley face
Smiley face

هاوسەرۆکێکی دیکەی شارەوانییەکانی دەبەپە دەستگیرکرا

2017-11-15 10:32:41



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هاندان باگجی، هاوسەرۆکی شارەوانی قەلقەلیی سەربە وان دەستگیرکرا و لە جیاتی خۆسەپێنەری ئاکەپە دانرا.

 

هێزەکانی پۆلیسی تورک سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاوسەرۆکی شارەوانیی قەلقەلیی سەربە شاری وان و خۆی و خوشکەکەیان دەستگیرکرد.

 

هاندان باگجی و گولستان باگجیی خوشکی، پاش ئەوەی دەستگیرکران ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شاری گەورەی وان کران و خۆسەپێنەرێکی ئاکەپە خرایە شوێنی ئەو سەرۆک شارەوانییە.

 

هەروەها هێزەکانی پۆلیسی تورک هەر ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر ماڵی هاندان کاراکۆیون، بەڕێوەبەری لقی وانی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە و دەستگیریان کرد.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin