Smiley face
Smiley face
Smiley face

"ناكرێت دەوڵەتێك بەدەستێك هەنگوینت بداتێ‌ و بەدەستێكی دیكە ژەهر"

2017-11-15 10:16:57



ڕۆژنیوز - دانا عومەر

 

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری، پێی وایە، كە ئەم حزبانە لەبەر ئەوەی پشتیان بە خەڵك نەبەستووە بەردەوام سازش بۆ وڵاتانی دەوروبەر دەكەن، دەشڵێت: ناكرێت دەوڵەتێك بەدەستێك هەنگوینت بداتێ‌ و بەدەستێكی دیكە ژەهرت پێبدات.

 

لە بەرامبەر ناردنی کاروانێک هاوکاریدا کە لە چەند بەتانییەک پێکهاتبوو لەلایەن تورکیاوە، سەرۆكی حكومەتی هەرێم چەنین جار سوپاسی دەوڵەتی توركیای كرد، بەڵام بێدەنگە بەرامبەر تۆپباران و دەستدرێژییە سەربازییەكانی دەوڵەتی توركیا بۆسەر خاكی هەرێمی كوردستان، ئەوەش کاردانەوەی لی کەوتووەتەوە.

 

موحسین ئەدیب، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی كۆمۆنیسیتی كرێكاری كوردستان، بە ڕۆژنیوزی، وت:"لەبەر ئەوەی حكومەتی هەرێم بەرژەوەندی سیاسی و ئابوری هەیە لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەردا، بەردەوام موجامەلە دەكات لەگەڵیاندا، بێجگە لە توركیا حكومەتی هەرێم بەرامبەر تۆپبارانەكانی ئێرانیش بێدەنگە، بەپێی پێوەرە نێودەڵیەتییەكان ئەمانە دەستدرێژین بۆ سەر سەروەریەكانی دەوڵەتێكی تر، بەڵام بەهۆی بەرژەوەندی یەكێتی و پارتی لەگەڵ دەوڵەتانی دراوسێدا بێدەنگن بەرامبەر ئەو دەستدرێژییانە، ڕەنگە ئەگەر تۆزێك بییان جوڵێنیت ماف بدەن بە توركیا و ئێران".

 

وتیشی:"هەر دەوڵەتێك هاوكاری لێقەوماوانی بومەلەرزەكە دەكات دەبێت پێشوازی لێبكەین، بەڵام ناكرێت دەوڵەتێك بەدەستێك هەنگوینت بداتێ‌ و بەدەستێكی دیكە ژەهرت پێبدات، كە دڵی دەسوتێت بۆ قوربانیانی بومەلەرزەكە، دەبێت دڵی بۆ ئەوەش بسوتێت كە ساروخێك بە ناوچەیەكەوە دەنێت چەندین كەسی مەدەنی دەبنە قوربانی".

 

لەبارەی ئەوەی بۆچی دەسەڵاتدارانی هەرێم بەتاییەت پارتی، هێشتا ئومێدیان بەوەیە كە توركیا هاوكارییان بكات، لە كاتێكدا لە كاتی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمدا پشتی بەردان، ناوبراو، وتی:"ئەوان دەورانێك وەهمێكیان دروست كردبوو، كە گوایە دەوڵەتی توركیا پشتگیری هەرێمی كوردستان دەكات، بەڵام دەركەوت وانەبوو، دەركەوت كە دەوڵەتی توركیا دەوڵەتێكی فاشیست و كۆنە پەرستە،  حكومەتی هەرێم هەمیشە پشتی بە دەوڵەتانی دەوروبەر بەستووە، هیچ كات پشتیان بە جەماوەر نەبەستووە".

 

وتیشی:"لەدوای ئەو شكستەی بەسەریان هات هەر دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ لای دەوڵەتانی دەوروبەر و تكایان لێبكەن كە لەگەڵیان دانیشن، لەگەڵ حكومەتی ناوەندیشدا هەر وادەكەن، تكایان لێدەكەن لەگەڵییان كۆبنەوە، ئەگەر ئەم حزبانە لەگەڵ خەڵكدا بوونایە پێویستیان بەو سازشانە نەبوو بۆ توركیا و ئێران و عێراق".

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin