Smiley face
Smiley face
Smiley face

مونیرە عوسمان: سوپاسکردنی تورکیا ئەو پەڕی لاوازیی هەرێمە

2017-11-15 10:08:21



ڕۆژنیوز – هاوکار مستەفا

 

مونیرە عوسمان، پەرلەمانتار، دەڵێت:"ئەو سوپاسکردنەی، کە حکومەتی هەرێم ئاڕاستەی تورکیای کرد لەبەرامبەر نادرنی بڕێکی کەم هاوکاری بۆ زیان لێکەوتووانی بومەلەرزەکە، لە ئەوپەڕی شکست و لاوازی هەرێمدایە نەک لە بەهێزیدا سوپاسی کردبێت".

 

بۆردومان و تۆپبارانەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ناوچە سنورییەکانی باشوری کوردستان بەردەوامیی هەیە و دوای ئەوەی ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە هاوڵاتییەکی گوندی بەرمیزەی شارەدێی سیدەکانی شەهید کرد، دوێن-ێش دووبارە هەمان شوێنی تۆپباران کردەوە.

 

مونیرە عوسمان، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە فراکسۆنی گۆڕان بە ڕۆژنیوزی وت: جێگەی داخە وەک چۆن حکومەتی هەرێم ژێرزەمینی باشوری کوردستان بە دەوڵەتی تورک فرۆشتووە بەهەمان شێوەش ئاسمانەکەشی پێفرۆشتووە، چونکە هەرکات بیەوێت لەڕێگەی فڕۆکە و تۆپخانەکانییەوە هێرش دەکاتە سەرخاکی باشووری کوردستان.

 

مونیرە عوسمان، وتیشی: ئەوەی ڕوودەدات لەناوچە سنورییەکان و ئەو قوربانیانەی تۆماردەکرێن حکومەتی هەرێم لێی بەرپرسە، چونکە تائێستا نازانێت سیاسیەتی ڕاست و دروست پەیڕەو بکات.

 

ناوبراو، سەرسوڕمانیی خۆی نیشاندا لەوەی، "کاتێک پۆلیسێکی تورک دەکوژرێت حکومەتی هەرێم بە فەرمی ئیدانەی دەکات، بەڵام ڕۆژانە دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر گوندنشیانی باشور و هاوڵاتیان شەهید دەکەن، بەڵام هیچ هەڵوێستێک بەدی ناکەین".

 

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان، ئاماژەی بە سوپاسکردنی تورکیا کرد لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە و وتی:"ئەو سوپاسکردنەی کە حکومەتی هەرێم ئاڕاستەی تورکیای کرد لەبەرامبەر نادرنی بڕێکی کەم هاوکاری بۆ زیان لێکەوتووانی بومەلەرزەکە، لە ئەوپەڕی شکست و لاوازی هەرێمدایە نەک لە بەهێزیدا سوپاسی کردبێت".

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin