Smiley face
Smiley face
Smiley face

گەنجانی ڕۆژئاوا کەمپەینێکیان بۆ بوومەلەرزەکە دەستپێکرد

2017-11-15 10:02:00



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

گەنجانی ڕۆژئاوای کوردستان بە مەبەستی هاوکاریکردن و یارمەتی گەیاندن بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە، کەمپەینێکیان دەستپێکرد.

 

کەمپەینی گەنجانی شۆڕشگێڕی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ هاوکاری و یارمەتی گەیاندنن بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان، بە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی دەستیپێکرد.

 

ئەو گەنجانە لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا ڕاگەیەندراوێکیان خوێندەوەو پلانسازی کەمپەینەکەیان ڕاگەیاند.

 

 

بە گوێرەی پلانسازییەکە، کۆکردنەوەی هاوکاری و یارمەتی بۆ لێقەومان لە ئەمڕۆوە هەتاکو ٢١ی مانگ بەردەوام دەبێت، ئەو کەمپەینە لە هەر سێ هەرێمەکەی ڕۆژئاوای کوردستان سەندوقیان داناوەو هاوکاری مادی و کاڵا کۆدەکەنەوە.

 

وابڕیارە ڕۆژی ٢٢ی مانگ هەموو ئەو کاڵا و یارمەتییە مادیانەی وا کۆبوونەتەوە بنێردرێن بۆ هاوڵاتیانی زیان بەرکەوتوو لە ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin