Smiley face
Smiley face
Smiley face

گوڵاڵە، هۆزێکی عەرەب داوای لابردنی به‌رێوبه‌ری شارەدێیەکە ده‌که‌ن

2017-11-15 09:02:56



ڕۆژنیوز - ئه‌میر خانه‌قینی

 

لە کۆبوونەوەیەکدا هۆزی عه‌ره‌بی کەرەوییه‌کانی شاره‌دێی گوڵاڵە‌، داوای گۆڕینی بەڕێوەبه‌ری شارەدێی گۆڵاله‌ ده‌که‌ن و کوردیش بەو داواکارییە ڕازی نییە.

 

له‌ شاره‌دێی گوڵاڵه‌ی سه‌ر به‌ شارۆچکه‌ی خانه‌قین لە پارێزگای دیالە، ژماره‌یه‌ک له‌ عه‌ره‌بی کەرە‌وی که‌ به‌شێکی له‌و هۆزه‌ تێوه‌گڵاوه‌ به‌ شه‌هیدکردنی پێشمه‌رگه‌ و هاوکاریکردنی داعش، خۆپێشاندانیان ئه‌نجامدا بە مەبەستی دورخستنەوەی بەڕوەبەری شارەدێکە.

 

سه‌ڵاح ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شارەدێی گوڵاڵه‌، به‌ ڕۆژنیوزی وت: ژماره‌یه‌ک له‌هاوڵاتیانی خۆپێشاندانیان ئه‌نجامدا داوای لابردنی به‌رێوبه‌ری شارەدێکەیان کرد.

 

 

سه‌ڵاح ئه‌حمه‌د، وتیشی: دواتر له‌ ئه‌نجومه‌نی شارەدێی‌ گوڵاڵە ئاماده‌کاری ‌کرا بۆ ئه‌نجامدانی کۆبونه‌وه‌ و بڕیاردان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی یه‌عقوب لهێبی به‌ڕێوەبه‌ری شارەدێیەکە، به‌ڵام ئێمه‌ وه‌کو نوێنه‌رانی کورد له‌ ئه‌نجومه‌نی شارەدێیەکە بایکۆتی کۆبونه‌وه‌که‌مان کرد.

 

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا: بێ کورد هیچ لایه‌نێک ناتوانێت گۆڕانکاری ئیداری له‌ پۆستی به‌ڕێوەبه‌رشارەدێیەدا بکات، چونکه‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی شارەدێی گوڵاڵه‌ 15 ئه‌ندامن و ٧ ئه‌ندامی کورده‌ و بۆ بڕیاری لابردنی به‌ڕێوەبه‌ری شارەدێکەش‌ پێویستی به‌ ٩ ده‌نگ هه‌یه‌.

 

هەروەها هۆشیار ئیسماعیل، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌، به‌ ڕۆژنیوزی وت: وه‌کو ئه‌ندامانی کورد له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌ ئاگاداری پارێزگاری دیاله‌مان کردووه‌ له‌ ڕووداوه‌کانی گوڵاڵه،‌ بۆیه‌ دواتر کۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌درێت له‌ نێوان ئیداره‌ی خانه‌قین و به‌رپرسانی یه‌کێتی له‌ خانه‌قین له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی دیاله‌، بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ڕه‌وشی گشتی خانه‌قین و هه‌روه‌ها گفتوگۆ ده‌کرێت له‌سه‌ر ڕه‌وشی گوڵاڵه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ رێکه‌وتن.

 

پۆستی به‌ڕێوبه‌ری شارەدێی‌ گوڵاڵه‌ له‌ پاش ڕووخاندنی رژێمی بەعس به‌ ده‌ستی کورده‌وەیە، له‌سه‌ر پشکی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌ ساڵی ٢٠١٥ یه‌کێتی یه‌عقوب لهێبی که‌ هاوڵاتییه‌کی عه‌ره‌بە، کرد به‌ به‌ڕێوبه‌ری شارەدێیەکە.

 

به‌پێی زانیارییه‌کانی ڕۆژنیوز گروپی چه‌کداری عه‌سائیبی ئه‌هلی هه‌ق له‌ پشتی خۆپێشاندانه‌که‌ن و به‌شێکی زۆری خۆپێشانده‌ران چه‌کداری عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق بوون.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin