Smiley face
Smiley face
Smiley face

تەڤگەری ئازادیی: هه‌رچیمان لە ده‌ست بێت بۆ هاوکاری گه‌له‌که‌مان دەیکەن

2017-11-14 20:28:50



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕاگەیاند، ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ به‌رپرسیارن له‌وه‌ی، که‌ هەرچی زووە ده‌ستی هاوکاری درێژ بکه‌ن بۆ ته‌واوی ناوچه‌کان ‌و فشاری زیاتریش بخه‌نه‌ سه‌ر ئێران، بۆ به‌هانه‌وه‌چوونی هەموو قوربانیانی بومەلەرزەکە، دەشڵێت:"هه‌رچیمان لە ده‌ست بێت بۆ هاوکاری گه‌له‌که‌مان دەیکەن".

 

ئەمشەو، دەستەی هاوسەرۆکایەتی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لەبارەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی شەوی ١٢/١٣ی ئەم مانگەوە بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، هاتووە:"پرسه‌‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی سه‌رجه‌م قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌که‌ی ڕۆژهه‌ڵات ‌و باشوری کوردستان ده‌که‌ین‌، هه‌رچی زووتر هیوای چاکبوونه‌وه‌ بۆ برینداره‌کان ده‌خوازین، هاوخه‌می خۆمان ده‌رده‌بڕین بۆ ته‌واوی که‌سوکاری قوربانیان".

 

ئەوەش هاتووە:"بانگه‌وازی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م گه‌له‌که‌مان له‌ هەر چوارپارچه‌، ته‌واوی ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ، ته‌واوی وڵات، هێز ‌و لایه‌نه‌ خاوه‌ن تواناکان، هه‌روه‌ها ته‌واوی دۆستان ‌و هه‌ڤاڵانمان ده‌که‌ین، که‌ هه‌رچی له‌ ده‌ستمان دێت بیکه‌ین بۆ هاوکاری گه‌له‌که‌مان، که‌ زه‌ره‌رمه‌ندی ئه‌م کاره‌ساته‌ن".

 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی تەڤگەری ئازادیی-دا، هاتووە:"وێرای ته‌واوی ئاماری قوربانیان‌ و وێرانبوونی شار و دێهاته‌کان، که‌ تا ئێستا بۆ ڕای گشتی جیهان ڕاگه‌یه‌ندراون، باس له‌ گه‌لێک دێهاتی تر ده‌کرێن که‌ خاپوور بوون ‌و تا ئێستاش که‌س نه‌چووه‌ به‌ لایانه‌وه‌، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری قوربانیان زیاد ده‌کات، بێگومان له‌مه‌دا به‌ پله‌ی یه‌که‌م کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ئێران لێی به‌رپڕسیارن‌ و جێگای شه‌رمه‌زارییه‌".

 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان-دا، هاتووە:"ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ، به‌رپڕسیارن له‌وه‌ی که‌ هه‌چی زووتر هه‌م ده‌ستی هاوکاری درێژ بکه‌ن بۆ ته‌واوی ناوچه‌کان‌ و فشاری زیاتریش بخه‌نه‌ سه‌ر ئێران، بۆ به‌هانه‌وه‌چوونی هەموو قوربانیان".

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin