ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پابەند دەبین بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم، جەختیشی کردەوە: ڕێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر، بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی دەروازە سنورییەکان".
ئێوارەی ئەمڕۆ، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، وتاری هەفتانەی خۆی پێشکەشکرد.
لە وتارەکەیدا، حەیدەر عەبادی، ڕایگەیاند: ڕێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی دەروازە سنورییەکان.
دەشڵێت: بوونی دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی لە خاڵە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکانی ھەرێم، لە بەرژەوەندی گەلی کوردە.
لە بەشێكی دیکەی قسەکانیدا، حەیدەر عەبادی ڕاشیگەیاند: پابەند دەبین بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، وتیشی: حکومەتی ناوەند سوورە لەسەر ئاوەداکردنەوەی ناوچە رزگاکراوەکان و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان.
عەبادی، جەختیشی کردەوە: دەبێت دەستوور لە تەواوی ناوچەکانی عێراقدا پەیڕەو بکرێت، دەسەڵاتی فیدراڵی لە ھەموو ناوچەکانی عێراقدا ھەبێت.
هەر لە وتاری هەفتانەیدا، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند: ھەرێمی کوردستان پاشەکشەی کردووە لە دواین ڕەشنووسی ڕێککەوتن.
ب.ل