Smiley face
Smiley face
Smiley face

سوپای تورک لە ئاگری ئامادەکاری بۆ  ئۆپەراسیۆن دەکات

2017-11-14 15:20:10



رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

سوپای تورک، لە چیای تەندورەکی ئاگری، کە چەند مانگ پێش ئێستا لەلایەن گەریلاکانەوە گورزی کوشندەی لێدرا، دەستی کردووەتەوە بە ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی.

 

بەگوێرەی ئەو زانیارەیانەی سەرچاوە تایبەتەکانی ڕۆژنیوز لە تەندورەکەوە ڕایانگەیاندووە، ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک چیای تەندورەکیان بۆردومان کردووە.

 

هەروەها ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە: ئەو بۆردومانانە لە دەوروبەری بازیدی سەربە ئاگری زیاتر بووە، ژمارەیەکی زۆر سەربازو بەکرێگیراوی سوپای تورکیش لەو ناوچانە جێگرکراون.

 

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشدا، کە پێدەچێت سوپای تورک بەم ززووانە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی سەربازی لەو ناوچانەدا و بەتایبەتی لە چیای تەندورەک دەستپێبکات.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin