Smiley face
Smiley face
Smiley face

حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک داوای نەمانی دیاردەی چەکداریی دەکەن

2017-11-14 14:29:28



ڕۆژنیوز – سۆران محەمەد

 

حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک داوای کشانەی هێزی سەربازیی و دیاردەی چەکداریی دەکەن لەناو شاری کەرکوکدا.

 

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بەشی پەیوەندییەکانی حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک بە بێ بەشداری بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق کۆبوونەوە و دوای دوو کاتژمێر لە کۆبوونەوە ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکەیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا خوێندەوە.

 

بەختیار سەعید، بەرپرسی پەیوەندیەکانی حزبی شوعی  لە کەرکوک ڕاگەیەندراوی حزبە کوردستانییەکان خوێندەوە کە تێیدا هاتبوو: بڕیاردرا کۆبونەوەی دەوری و پەیوەندی حزبە کوردستانییەکان بەردەوامی هەبێت و کاربکەن بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەی یەکڕیزیی یەکی حزبە کوردستانییەکان لە زووترین کاتدا.

 

هەروەها، هاتبوو: داوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەکەین بە شێوەیەک کە بتوانێت پارێزگارێکی نوێ هەڵبژێرێت، وە کۆبوونەوە جەخت دەکاتەوە لە پاراستنی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتەکانی کەرکوک.

 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتبوو: پێویستە هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک سەلامەتی گیان و ماڵی هاوڵاتیان بپارێزن بە بێ جیاوازیی، هەروەها داوای کشانەوەی هێزی سەربازی و دیاردەی چەکداری دەکەین لەناو شاری کەرکوکدا.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin