ڕۆژنیوز – زاهیر ئیبراهم
تۆپخانەکانی دەوڵەتی تورک تۆپبارانی گوندی بەرمیزە-ی ناوچەی سیدەکان-یان کرد.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەوڵەتی تورک گوندی بەرمیزەی سنوری شارەدێی سیدەکان-ی سەر بە شارۆچکەی سۆران-ی لە پارێزگای هەولێر تۆپباران کرد.
ئەمە لەکاتێکدایە ئێوارەی دوێنێ دەوڵەتی تورک هەمان ناوچەی بە فڕۆکە جەنگییەکانی بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە گەنجێک شەهید بوو.
ش.ف