ڕۆژنیوز – زۆسک باڵه‌ک
به‌رپرسێکى یه‌کێـى، ئیدانەی دەستدرێژییەکانی دەوڵەتی تورک دەکات و دەڵێت: مایەی تێڕامانە حکومەتی هەرێم سوپاسی تورکیا دەکات، پێویسته حکومه‌ت له برى سوپاسکردن به توندیى ئیدانه‌ى دەستدرێژییەکانی تورکیا بکات و هه‌ڵوێستى جدیى هه‌بێـت.
دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە بۆردوومانکردنی ناوچە سنورییەکانی باشوری کوردستان و ئێوارەی دوێنێ-ش بۆردوومانی ناوچەی برادۆست-یان کرد، لە سنووری شارەدێی سیدەکان-ی سەر بە شارۆچکەی سۆران لە پارێزگای هەولێر.
لەوبارەیەوە، لوقمان وه‌ردى، به‌رپرسى ئۆڕگانى یه‌کێتی له ده‌ڤه‌رى باڵه‌کایه‌تى به ڕۆژنیوزى ڕاگه‌یاند: ده‌وڵه‌تى تورکیا ده‌ستى نه پاراستووه له بۆردومانکردنى ناوچه سنوریه‌کان و گوندەکانمان له بنارى قه‌ندیل و برادۆست و باڵه‌کایه‌تى و ده‌ڤه‌رى بادینان، ئه‌مه‌ش زیانێکى زۆرى گیانیى و ماڵى پێگەیاندووین و ژماره‌یه‌کى زۆرى هاوڵاتى شه‌هید و بریندار و که‌م ئەندام بوون.
لوقمان وەردی، وتیشى: ئێمه وه‌ک یه‌کێى نیشتیمانى کوردستان و وه‌ک خه‌ڵکى ده‌ڤه‌ره‌که به تونیدى ئیدانه‌ى ئه‌و ده‌ست درێژییانه و ئه‌و هێرشانه‌ى ده‌وڵه‌تى تورکیا ده‌که‌ین، که له ههرهدواییش ئێواره‌ى دوێنێ هاوڵاتییەکی گوندنشینی سونوورەکەی شەهید کرد.
ئەو بەرپرسەی یەکێتی، ڕەخنەی توندی لە حکومەتی هەریمی کوردستان گرت و وتی: مایه‌یی تێڕامانه، که حکومه‌تى هه‌رێم سوپاسى تورکیا دەکات، که دوێنێ چه‌ند به‌تانییه‌ک و پێداویستیه‌کى که‌مى هێناوه بۆ هاوڵاتیانى زیان لێکهوتووى بومه‌له‌رزه‌که، به‌ڵام هه‌رچه‌ند کاتژمێرێک دواى ئه‌و هاوکارییە بۆردومانى گونده‌کانمان ده‌کات و خه‌ڵکى بێتاوانى ئه‌و سنوره شه‌هید ده‌کات.
لوقمان وەردی، وتیشی: پێویسته حکومه‌ت له برى سوپاسکردنى ده‌وڵه‌تى تورکیا به توندیى له به‌یاننامه‌یه‌کى ڕوون ئیدانه‌ى ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ى ده‌وڵه‌تى تورکیا بکات و هه‌ڵوێستى جدیى و توندى هه‌بێـت.
ناوبراو، وتیشی:"ده‌وڵه‌تى تورکیا به بیانوى هه‌بوونى پارتى کرێکاران بۆردومانه‌که ده‌کات، به‌ڵام له بنچینه‌دا مه‌به‌ستى لەناوبردنی هاوڵاتى و چۆڵکردنى گوند و دێهاته‌کانه و ناچارکردنى خه‌ڵکه تا واز له کارى کشتوکاڵى و بژێوى خۆیان بێنن".
لەکۆتایی لێدوانەکەیدا، لوقمان وەردی، وتی: ده‌وڵه‌تى تورکیا جیاوازیى ناکات له‌نێوان هاوڵاتیانى باشور یان ڕۆژئاوا یان ڕۆژهه‌ڵات و باکور، بۆیه پێویسته لایه‌نه سیاسیه‌کان و هێزه کوردیه‌کان یه‌کبگرن و یه‌ک به یه‌کده‌نگ و به یهکێتـَى نه‌ته‌وه‌یی وه‌ڵامى ئه‌و هێرشانه بدەنەوە.
ش.ف