Smiley face
Smiley face
Smiley face

دووهه‌مین فیستیڤاڵی فیلمی رۆژئاوا بەردەوامە

2017-11-14 09:03:36



ڕۆژنیوز ـ قامیشلۆ

 

دووهه‌مین فیستیڤاڵی فلیمی رۆژئاوا له‌ 57هه‌مین ساڵیادی کۆمه‌ڵکۆژی سینه‌ما-ی عامودا ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد.

 

دوێنێ، له‌ هوڵی کلتوری هونه‌ری محه‌مه‌د شێخۆ له‌شاری قامیشلۆ، دووهه‌مین فیستیڤاڵی فیلمی رۆژئاوا ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد و وابڕیارە بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک به‌رده‌وامبێت.

 

فیستیڤاڵی فلیمی رۆژئاوا ساڵانە ئەنجامدەدرێت و ساڵی پار یه‌که‌مین فیستیڤاڵی فلیمی رۆژئاوا به‌ڕێوه‌چوو.

 

له‌کردنه‌وه‌ی فیستیڤاڵه‌که‌دا وێرای هۆنه‌رمه‌ندان، رۆشنبیران، ده‌سته‌ی دادوه‌ران و هه‌ڵسه‌نگاندنی دووهه‌مین فیستیڤاڵی فیلمی رۆژئاوا، میدیاکاران، بەرێوه‌به‌رانی خۆسه‌ری دیموکراتیک، که‌سایه‌تی سیاسی و مه‌ده‌نی به‌شداریانکرد.

 

بێریڤان خالید له‌سه‌ر ناوی سه‌رۆکی کانتۆنی جه‌زیره‌ و ئاسیا‌ عه‌بدوڵا له‌سه‌ر ناوی بەرێوه‌به‌ری ته‌ڤده‌م قسەیان کرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی تێکۆشانی سینه‌ما له‌‌ناساندی شۆڕشی رۆژئاوا و پێشکەوتن و به‌رزکردنه‌وه‌و زیندووکردنه‌وه‌ی نرخ و به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تی و هاوبه‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگایان کردەوه‌.

 

هاوکات راشیانگه‌یاند، له‌رۆژئاوای کوردستان و سوریا به‌گشتی ئه‌وه‌نده‌ نرخ و به‌های جوان له‌سایه‌ی خوێنی شه‌هیدان و ره‌نج و ماندووبوونی تێکۆشه‌رانی رێگای ئازادیخوازی خوڵقێندراوە‌، که‌ بەشی به‌سه‌دان و هه‌زاران به‌رهه‌می سینه‌مایی و به‌هێزکردنی پێکه‌وه‌ژیانی پێکهاته‌کانی رۆژئاوا و سوریا ده‌کات.

 

له‌ دووهه‌مین فیستیڤاڵی فیلمی رۆژئاوادا، 70 فلیم لە ئاستی باڵادا بەشداریییان لە کێبڕکێکەدا کردووە، هەروەها کورتە فیلم و فیلمی به‌ڵگه‌یی به‌شدارن که‌ له‌نێوان 88 فیلمدا هه‌ڵبژێردراون، باشترین فیلمه‌کان له‌لایه‌ن کۆمسیۆنێکی پێنج که‌سییه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ده‌کرێت و خه‌ڵاتی باشترین فیلم وه‌رده‌گرن.

 

دووهه‌مین فیستیڤاڵی فیلمی رۆژئاوا پێشکەش بە شۆڕشگێڕی بواری سینه‌ما شه‌هید محه‌مه‌د ئاکسوی ناسراو به‌" فیراس داغ" کرا و پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌بنه‌ماڵه‌ و که‌سوکاری قوربانیانی کاره‌ساته‌ دڵته‌زێنه‌که‌ی شه‌وی رابردوو له‌گه‌له‌که‌مان له‌رۆژهه‌ڵات و باشوری کوردستان کرا، که‌ به‌هۆی زه‌وی له‌رزه‌وه‌ به‌سه‌دان که‌س گیانیان لەدەستدا و به‌هه‌زارانیش بریندار بوون.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin