Smiley face
Smiley face
Smiley face

یەژەشە بانگەوازیی بۆ فراوانترکردنی تێکۆشان دەکات

2017-11-13 16:02:41



ڕۆژنیوز - ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان

 

فەرماندەیی یەژەشە، بانگەوازیی بۆ فراوانترکردنی تێکۆشان دەکات و ڕاشیدەگەیەنێت:"ئه‌و گه‌له‌ى به‌درێژایى مێژوو له‌ژێر کوشتن و قڕکردندا بوو، ئێستا‌ گە‌شتووە‌ پاراستنى جه‌وهه‌ریى خۆیى و له‌ سایه‌ى خۆبەڕێوەبەریدا خۆى ڕێکده‌خاته‌وه‌".

 

ئه‌مڕۆ به‌بۆنه‌ى ساڵڕۆژى ڕزگارکرنى شه‌نگال، فه‌رماندەیى یه‌کینه‌کانى ژنانى شه‌نگال (یەژەشە) ڕاگه‌یاندراوێکی بڵاوکرده‌وه‌.

 

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌که‌دا هاتووه‌:"به‌درێژایى مێژوو له‌سه‌ر خاکى شه‌نگالى ئێمه‌ى ئێزدی داگیرکردن و تاڵان وکوشتن و بڕین هەبووە، له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و زوڵم و سته‌مانەدا‌ به‌رخۆدان و قاره‌مانێتى هه‌بووه‌، له‌کاتێکدا له‌پشتى هه‌ریه‌ک له‌و کوشتن و بڕینانه‌وه‌ خیانه‌تێک هه‌بووه‌".

 

لە ڕاگەیەنەندراوەکەدا، جەخت لەوە کراوەتەوە، کە فەرمانی ١٤/ئابی ٢٠١٤ بە خیانەتکاریی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق بۆ له‌ناوبردنى خەڵکی ئێزدیی بووه‌ و تیایدا هاتووە: له‌لایه‌ن چه‌ته‌کانى داعشه‌وه‌ هێرشکرایه‌ سه‌ر شه‌نگال و به‌هه‌زاران کچ و ژنى ئێزدیان ڕفاند و بەبەرچاوی هەموو دونیاوە له ‌بازاڕه‌کان فرۆشران.

 

هه‌روه‌ها، هاتووه‌:"به‌ پێشه‌نگایه‌تى شه‌ڕڤانانى ڕێگه‌ى ئازادى ده‌نگى گەلەکەمان بیسترا و له‌لایه‌ن هێزى پاراستنى جه‌وهه‌ریى (یه‌به‌شه‌ و یه‌ژه‌شه‌)وه‌ وه‌ڵامێکى دروستى ئه‌وهێرشانه‌ درایه‌وه‌ و تێکشکێندران، هه‌روه‌ها ئه‌وگه‌له‌ى به‌درێژایى مێژوو له‌ ژێر کوشتن و قڕکردندا بوو ئێستا‌ گه‌شتووەتە پاراستنى جه‌وهه‌رى خۆى و له‌ سایه‌ى خۆبەڕێوەبەریدا خۆى ڕێکده‌خاته‌وه‌".

 

له‌کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، وێڕاى په‌یامى پیرۆزبایى ئاماژه‌ به‌ دروستبوونى هێزه‌کانى یه‌ژه‌شه‌ و ڕۆڵیان له‌ ڕزگاردنى شه‌نگالدا له‌ 13 نۆڤه‌مبه‌رى 2015  کراوه‌ و که‌وا توانیویانه‌ له‌ماوه‌ى 11 مانگدا ژنانى ئێزدی خۆیان به‌ڕێکخستن بکه‌ن و به‌قاره‌مانێتى ڕۆڵیان هه‌بێت له‌ به‌رخۆدانى  شه‌نگال، هەروەها داواى له‌ هه‌موو لایه‌ک کردووه‌ به‌ به‌رپرسیارێتى مێژووییه‌وه‌ ئه‌رک و تێکۆشان بۆ ئه‌وناوچانه‌ فراوانتر بکەن.

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin