Smiley face
Smiley face
Smiley face

گروپى هه‌ورامان له ‌یه‌کەمین چالاکییدا ڕاپرسییه‌ک ئه‌نجام ده‌دات

2017-11-11 15:09:48



ڕۆژنیوز – جیهاد هه‌ورامى

 

پاش دامه‌زراندنى، گروپى هه‌ورامان له‌یه‌که‌مین چالاکى خۆیدا ڕاپرسییه‌ک ئەنجامدەدات بۆئەوەی بەپێی ئەنجامی راپرسییەکە پرۆژەکانی بۆ خزمەتکردنی هەورامان دەستپێبکات.

 

پاش نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ له‌باخى گشتى شاری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ئاماده‌بونى ئه‌ندامان و ژماره‌یه‌ک له‌چالاکوانانى هه‌ورامان، گروپى هه‌ورامان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا دامەزراندن و یەکەمین چالاکیی خۆی ڕاگەیاند.

 

له‌کۆنگره‌ ڕۆژنامه‌نوسییه‌که‌دا ناجیح گوڵپی، له‌سه‌رناوى گروپى هه‌ورامان ڕایگه‌یاند:"هەورامان فه‌رهه‌نگێکى ده‌وڵه‌مه‌ندى هه‌یه‌ له‌هه‌موو بواره‌کاندا، دواى بارکردنى دانیشتوانه‌که‌ى به‌زۆره‌ملێ له‌ساڵى 1978 به‌ده‌ستى ڕژێمى به‌عسى له‌ناوچوو زیانى ئابووریى و فه‌رهه‌نگى و کۆمه‌ڵایه‌تى زۆر به‌هه‌ورامان گه‌یشت، دواتریش جه‌نگى ئێران و عێراق ئه‌وه‌نده‌ى تر زیانى پێ گه‌یاندین و هه‌ورامیه‌کان له‌ ئۆردوگا زۆره‌ملێکان-یش نه‌مان و پرش و بڵاوى شاره‌کانى هەرێمی کوردستان بوون".

 

وتیشی: ده‌بێت خۆمان قۆڵ هه‌ڵکه‌ین و له‌مه‌وبه‌دوا فه‌رهه‌نگ و زمان و ژینگه‌ى هه‌ورامان بپارێزین.

 

ناجیح گوڵپی، وتیشی:"وه‌کو گروپى هه‌ورامان له‌ یه‌که‌مین چالاکى خۆمان هه‌ڵده‌ستین به‌ ئه‌نجامدانى ڕاپرسییه‌ک له ‌ناوچه‌ى هه‌ورامان خورماڵ و بیاره‌ و ته‌وێڵه‌ که‌ چه‌ندین پرس و بابه‌تى جیاوازى تێدا باس کراوه‌ له‌سه‌ر ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ و زمان و فه‌رهه‌نگ و کلتور و ژینگه‌ و گه‌شتوگوزارى هه‌ورامان تا له‌ڕێگه‌ى وه‌ڵامى ڕاپرسیه‌که‌ پڕۆژه‌کانى خۆمان له‌داهاتوودا بخه‌ینه‌ڕوو بۆ زیاتر خزمه‌ت کردنى هه‌ورامان".

 

گروپى هه‌ورامان له‌ ژمارەیەک گه‌نج و چالاکوانى خۆبه‌خشى هه‌ورامان پێک دێت "بۆ زیاتر خزمه‌تکردنى کلتور و فه‌رهه‌نگ و زمان و ژینگه‌ى هه‌ورامان" کار ده‌که‌ن و له‌ مانگى تشرینی یەکەمی ئه‌مساڵ مۆڵه‌تى فه‌رمیان وه‌رگرتووه‌ بۆ ئه‌نجام دانى کار و چالاکیه‌کانى تایبه‌ت به‌ هه‌ورامان.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin